نیسان 20, 2018 10:21 Asia/Tehran
  • وەدەرنرانی دوو نوێنەری دیکەی کوردەکان لە پەرلەمانی تورکیا

پارتی سیاسیی لایەنگری کوردەکان لە تورکیا رایگەیاند کە دوو نوێنەری دیکەی ئەم پارتە لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە وەدەرنراون.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسا لە ئانکاراوە؛ پارتی دیموکراتیکی گەلان" ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە "عوسمان بایدەمیر" و "سەلما ئیرماک" دوو نوێنەری ئەم پارتە لە لایەن حکومەتی ئانکاراوە بە بیانووی داکۆکی لە تیرۆریزم و شەڕڤانانی کورد لە پەرلەمان وەدەر نراون.

بەم چەشنە ژماری نوێنەرانی وەدەرنراوی "پارتی دیموکراتیکی گەلان"ی تورکیا لە ماوەی چەن مانگی ئەمدواییەدا گەیشتە ١١ کەس.

دەزگەی دادی تورکیا؛ بایدەمیری تۆمەتبار کردووە بە جنێودان بە پۆلیس و تۆمەتی بانگەواز بۆ هێزە چەکدارە کوردەکانیشی خستۆتە پاڵی ئیرماک.

تورکیا پاش کودەتای ژولایی ساڵی ڕابردوو، یاسای حەسانەی نوێنەرانی پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و پاش ئەوە ژمارێکی زۆر لە نوێنەرانی بانگ کرانە دادگە و ناوەندەکانی دادەوانی بەڵام نوێنەرانی پارتی کوردیی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) خۆیان بواردووە لە ئامادەبوون لەو  کۆبوونەوانەی دادگەکاندا.

وڵاتانی ئەورووپایی و پارتەکانی نەیاری دەوڵەتی تورکیا، ئانکارا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە  کودەتای بێ ئاکامی ژولایی ٢٠١٦ی کردووە بە بیانوویەک بۆ سەرکوت کردنی نەیارانی سیاسیی خۆی.

 

سەرپەیڤ