نیسان 24, 2018 02:32 Asia/Tehran
  • كامە پارت و لایەن لە هەڵبژاردنەكانی توركیا پێكەوە ڕكابەری دەكەن؟

ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ناوی ۱۰ حزبی تورکیای بڵاو کردەوە کە مۆڵەتی بەشداری کردن لە هەڵبژارنەکانی ۲٤ی ژوئەنی ۲۰۱٨ی تورکیایان هەیە. ناوی ئەم ۱۰ حزبە بریتین لە:

حزبی داد و گەشە (AKP)

حزبی سەربەخۆی تورکیا  (BTP)

حزبی یەکگرتویی گەورە (BBP)

حزب کۆماری خوازی گەل (CHP)

حزب دیموکڕات (DP)

حزب دیموکڕاتیکی گەلان (HDP)

حزبی باش  (İYİ)

حزب بزوتنەوەی نەتەوەیی (MHP)

حزب سەعادەت (Saadet)

حزب نیشتمان (Vatan)

كامە پارت و لایەن لە هەڵبژاردنەكانی توركیا پێكەوە ڕكابەری دەكەن؟

ڕەجەب تەیب ئەردوغان لە پرێس کۆنفرانسێک دا لەشاری ئەنقەرەی پێتەختی تورکیا ڕایگەیاند : بیست و چوارەمی مانگی ژووئەن ئەم هەڵبژاردنە بەڕێوە دەچێت.

ئەم بڕیارەی ئەردوغان بۆ بەڕێوەچوونی بەروەختی هەڵبژاردن دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەولەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزاڤی نیشتمانی تورکیا لەپارتە نەیارەکانی پارتی دەسەڵاتداری ئەم وڵاتە، دراوە.

ئەردوغان له چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەولەت باخچەلی

سەرۆکی تورکیا ئامانج لەم بڕیاردانەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی و پێویستی لەناوچوونی دڕدونگییەکان سەبارەت بە داهاتووی دەوڵەت ڕاگەیەندراوە.

ڕەجەب تەیب ئەردوغان

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە ئەردوغان مانگی ئوکتوبەری ساڵی 2017 وتبووی کە بەنیازی ئەوە نییە هەڵبژاردنی بەروەخت بەڕێوەببات و هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا کە ساڵی 2019 بەڕێوە دەچێت بۆ نیو سەدەی دیکە چارەنووسی ئەم وڵاتە دەگۆڕدرێ.

هەڵبژاردنەكانی بەروەختی سەرۆك كۆماریی توركیا لە ڕاستیدا خاڵی وەرچەرخانی توكیایە لە تێپەڕین لە دیمۆكراسیەتی پەرلەمانی بۆ سەر سیستەمێكی نوێی سەرۆك كۆماری. سیستەمێك كە لەودا پەرلەمانی نیشتمانیی توركیا ڕۆڵێكی كەمتر لە بواری دەسەڵاتدا دەگێڕێ ئەوە لەحاڵێكدایە كە ئاستی دەسەڵاتی سەرۆك كۆمار بەڕادەیێكی بەرچاو هەڵدەكشێت

پەرلەمانی نیشتمانیی توركیا

 

 

سەرپەیڤ