نیسان 24, 2018 21:30 Asia/Tehran
  • پێداگری ئەردۆغان لە سەر درێژەی هەڵمەتی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا

سەرۆک کۆماری تورکیا هەواڵی دا لەدرێژەی هەڵمەتی سەربازی هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە باکووری سووریا .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە ڕۆژنامەی تورک زمانی " یەنی شەفەق " ڕەجەب تەیب ئەردۆغان " ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی پارتی دادوگەشە پیدان وتی: تورکیا هەتا گەیشتن بە پێداویستی ومەبەست وئامانجەکانی خۆی ، هەڵمەتی سەربازی خۆی لە باکووری سووریا درێژە پێ ئەدات .

سەرۆک کۆماری تورکیابە دانی ئاماری نوێ لە هەڵمەتی سوپای ئەم وڵاتە لە شاری عەفرین لە باکووری سووریا پیداگری کرد، چوارهەزارودووسەدو حەفتاودوو کوردی نەیاری دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین وسێسەدوپەنجاو سێ کەس لە باکووری عێراق کوژران. ئەردۆغان هەروەها بە ڕەخنە وگازەندە لە نەیارەتی بڕیک لە سیاسەت وانان لەگەڵ دۆخ وباری نائاسایی کەلەکاتی کۆدەتای پازدەی ژوییەی دووهەزارو شازدە لە تورکیا دامەزراوە ، وتی:  دۆخی ئارام لە تورکیا  هەیە ونەیاران بە هۆی ئەمەکە نەخشە وپیلانەکانیان بەدی نە هاتووە، خوازیاری هەڵوەشانی باری نائاسایی بوون.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها لە مەڕ بڕیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی زووتر لە کاتی پەرلەمانی وسەرۆک کۆماری لەم وڵاتە لە بەرواری بیست وچواری ژوئەنی دووهەزارو هەژدەیش وتی: لە خولی نوێدا ، دێموکراسی زۆرتر ، یاسا وڕێسای بەهێزتر وئاسایش وئازادیش زۆرتر دەبێت. 

سەرپەیڤ