نیسان 25, 2018 10:06 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی ئەنجوومەنی ئەوروپا لە بەڕێوە چوونی زووتر لە کاتی هەڵبژاردنەکانی تورکیا

کۆمیسیۆنی پەرلەمانی ئەنجوومەنی ئەوروپا وشداری دا، هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و پەرلەمانیی تورکیا کە بڕیارە زووتر لە کات و لە ژوئەنی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، دیمۆکراتیک نییە و تورکیا دەبێ بیخاتە دواوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆێتێرز، کۆمیسیۆنی پێو شوێنگرتن و چاوەدێریی کۆگەی پەرلەمانی ئەنجوومەنی ئەوروپا کە ئەرکی چاوەدێری بە سەر لەبەرچاو گرتنی بایخە دیمۆکراتیکەکان لە وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیەی لە ئەستۆ دایە  رۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە بارودۆخی نائاسایی، بە پێچەوانەی پێوەرەکانی ئەم ناوەندەیە .

هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و پەرلەمانی تورکیا بریار بوو نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٩ بەڕێوە بچێت.

 ئەم ناوەندەی ئەنجومەنی ئەوروپا باسی ئەمەی کردووە درێژەی بارودۆخی نائاسایی لە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بووتە هۆی بەڕێوە چوونی کردەوەی نالەبار و بەرتەسکی ڕەتکراوەی ئازادییەبنەڕەتییەکان کە نیشانەکانی ، دەرکران و قۆڵبەست کرانی هەزاران کارمەندە کە ١٠ کەسیان لە نوێنەرانی پەرلەمان و ١٥٠ کەسیشیان ڕۆژنامەوانن.

 کۆمیسیۆنی پێو شوێنگرتن و چاوەدێری کۆگەی پەرلەمانی ئەنجوومەنی ئەوروپا هەر وەها بە ئاماژە بە داخرانی ژمارێکی زۆری بلاڤۆک و ڕۆژنامە و میدیا، هەڵوەشیندرانی ڕێکخراوەکان و ناوەندە نادەوڵەتییەکان و دیاریکرانی یاسا و ڕێسای نوێ بە قازانجی پارتی دەستەڵاتدار لە تورکیا، جارێکی تر لە کاربەدەستانی ئەم وڵاتە داوایکرد ئەم هەڵبژاردنانە وە دواوە بخەن.

 

سەرپەیڤ