نیسان 26, 2018 07:49 Asia/Tehran
  • کوژران و برینداربوونی پێنج سەربازی تورک لەئاکامی تێکهەڵچوون لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە

رۆژنامەی حورییەتی تورکیا، دوێشەو(چوارشەم) ڕایگەیاند: پێنج سەربازی ئەو وڵاتە لە شەڕی دژبە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی کوژراون .

بەپێی ڕاپۆری رۆژنامەی حورییەت، چەکدارانی پەکەکە سەرلەئێوارەی دوێنێ چوارشەممە هێرشیان کردەسەر کاروانی سەربازانی تورک لەناوچەی لیسەی سەر بەپارێزگای دیاربەکر. لەو هێرشەدا سەربازێکی تورک کوژراو چوارکەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەریی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسەمبەری٢٠١٢وە دەسپێکراو پاش تەقینەوەی ژوولای٢٠١٥ لەشاری سوروچ یان پرسوس راگیراو پاشان، سوپاو هێزەکانی پەکەکە هێرش کردنەسەر پێگەکانی یەکتریان دەسپێکردەوە.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، لەوماوەدا، لانیکەم ٦٠٠ کەس لە هێزی ئاسایشی تورکیاو پتر لە حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە کوژراون.

حکومەتی ئانکارا ڕایگەیاندووە، ئیدی ڕێکاری سیاسی کێشەی کوردەکان لەئارادانییەو پەکەکە بەگۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی، بەختی خۆی بۆ چارەسەریی دیپلۆماتیکی قەیرانەکە لەدەست داوە.

سەرپەیڤ