نیسان 26, 2018 11:36 Asia/Tehran
  • بڕیاری سزای گرتن بۆ ژمارێک لە ڕۆژنامەنووسانی رۆژنامەی جمهوریەتی تورکیا

دەزگەی دادی تورکیا بڕیاری گرتنی بڕیەوە بۆ چەند رۆژنامەنووسێکی رۆژنامەی جمهوریەتی وڵاتەکەی .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فرانس پرێس، دادگەیەک لە تورکیا دوێنێ چوارشەممە ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بەتاوانی هاوکاریی لەگەڵ تاقمی گولەن و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) تاوانبارکردو بڕیاری زیندانی بۆیان بڕیەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، سێزدە کەس لە ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی رۆژنامەی جمهورییەتی تورکیا لەدادگە، بڕیاری چەند ساڵ زیندانیان بۆدەرکراو سێ کەسیشیان تۆمەتە پاڵدراوەکانیان لەسەر لابردراو وەک بێتاوان ڕاگەیێندران. بەڵام ڕۆژنامەی جمهورییەتی تورکیا کە یەک لە کۆنترین رۆژنامەکانی ئەو وڵاتەیە ، ئەو تۆمەتانەی بە سیاسی وەسف کرددووەو ئامانجەکەشی، کپ کردنی دەنگی یەک لەدوامیدیا سەربەخۆکانی تورکیا زانیوە.

ژمارێکی زۆر لە کارمەندانی رۆژنامەو میدیاکانی تورکیا لەچەند مانگی ڕابردوودا بەتۆمەتی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی، بشێوی و ئاڵۆزییەکانی هاوپێوەند بە ناوچە کوردنشینەکان و کودەتا بێ ئەنجامەکەی١٥ی ژوولای٢٠١٦ لەتورکیا، قۆڵبەست کراون.

لەپانزەی ژوولای٢٠١٦ـەوە تائێستا زیاتر لە١٧٠پەیامنێر لە تورکیا گیراون. زیندانی کرانی ئەو ژمارە لە رۆژنامەنووسانی تورک، تورکیای کردۆتە گەورەترین زیندانی ڕۆژنامەوانان لەجیهاندا.

کودەتا ناسەرکەوتووەکەی پانزەی ژوولای٢٠١٦، ئەو بیانووەی خستەبەردەست ئانکاڕا کە بێ کەندوکۆسپ، درێژە بدات بە بەرتەسک کردنەوەی چالاکیی میدیا ڕەخنەگرەکان و بە جێ بەجێ کردنی باری نائاسایی لەتورکیا لە تائێستا شەش جار نوێ کراوەتەوەو هەروا بەردەوامە، دەیان میدیا دابخا و پەیامنێران و ڕۆژنامەنووسانی زیندانی بکات.

ئانکارا هەروەها هەزاران کەس لە فەرمانبەران و سەربازان و لەشکرییانی ئەو وڵاتەی بەتۆمەتی دەستتێدابوون لەو کودەتایە گرتووەو یان لەسەر کار لابردووە. ئەوەش ڕەخنەوگازندەی بەرفراوانی لەئاستی جیهاندا لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ