وشداری چاووش ئۆغلوو بە ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە کاربەدەستانی ئەمریکا لە بارەی گەڵاڵەی پێشنیاری ژمارێک لە یاسادانەرانی کۆنگرەی ئەم وڵاتە بۆ بەڕێوە بردنیی بایکۆت لە دەڤەری سەربازی و بەرگریانە دژی تورکیا وشداری دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ەتسنیم"مەولوود چاووش ئۆغلوو" رۆژی یەکشەممە لە کاردانەوە بە گەڵاڵەی بایکۆتکردنیی فڕۆشتنی کەرەستەی سەربازی بە تورکیا لە لایەن ئەمریکاوە وتی: تورکیا وڵاتێک نییە کە لە ژێر کارتێکەری ئەمریکا دابێت.
ئەو بەجەختکردنەوە لە سەر کۆتایی هاتنی سەردەمی یەک جەمسەری لە جیهان وتیشی، ئەمرۆ هیچ وڵاتێک زلهێز نییە و تورکیا ناچار بە جێبەجێکردنەوەی بریارەکانی وڵاتێکی تر نییە .
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە باسکردنیی ئەمەی ئەمریکا مافی نییە گرێبەستی فڕۆشتنی فرۆکەی جەنگی ئیف-٣٥ بە تورکیا باتل بکات بەڕاشکاوی وتی، بێتوو کاربەدەستانی واشنگتۆن وەها هەلەیەک بکەن، بەرەو ڕووی وڵامیی بەبڕشتانەی دەوڵەتی ئانکارا دەبنەوە .
ئۆغلوو وتی: ئانکارا پێش لە هێنانە ئارای یاسای بایکۆتە سەربازییەکانی ئەمریکا دژی٦ تورکیا کردەوەکانی لەمەر کرینی سیستێمی ئیس-٤٠٠ لە ڕوسیا دەستپێکردووە و بەم پرۆسەیەیش درێژە ئەدات.
لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی نوینەرانی ئەمریکا چەند رۆژ لەمەو بەر لە کاربەدەستانی پینتاگۆن داوایکردبوو تا ڕاپۆرتێک لە بارەی پێوەندی نێوان ئەمریکا و تورکیا ئاراستەی کۆنگرە بکات و تاکاتی کەملێندرانی و ئاراستە نەبوونی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆشتنی چەک و چۆڵی سەربازی بە تورکیا بوەستێنێت.