May 15, 2018 19:33 Asia/Tehran
  • دەرکرانی باڵوێزی ڕژێمی زایونی لە تورکیا

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە باڵوێزەکەی ڕژێمی زایونی لە ئانکارای وەدەرناوە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی سێشەممە " ئایتان نائە" باڵوێزی ڕژێمی زایونی لە ئانکارای لە کاردانەوە بە شەهادەت وقەڵڵاچووی دەیان فەلەستینی لە لایەن سەربازانی رژێمی زایونی لە خۆپێشاندانی دژە ئەمریکایی ڕۆژی دوشەممە لە فەلەستین دەرکرد. پیشتر " ئایتان نائە" بالوێزی ئیسرائیل لە ئانکارا بۆ وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا بانگ کراو وچۆنیەتی ناڕەزایەتی ڕەسمی تورکیا سەبارەت بە گەڵاڵەی گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تل ئابیبەوە بۆ قودس وکارەساتە قەوماوەکان لە کەرتی غەزە بە ناوبراوڕاگەێندرا. تورکیا هەروەها شەوی دوشەممە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە کردەوەی ئەمریکا لە گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە بۆ قودسی داگیر کراو باڵوێزەکانی خۆی لە تل ئابیبەوە بۆ واشنتۆن بانگهێشت. ئەمە لەحاڵێکدا یە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕٶژی سێشەممە ڕژێمی زایونی بە بەرەکوژی لە فەلەستین تاوانبارکرد وبۆ هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ نەتەوەی فەلەستین ،سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە تورکیا ڕاگەیاند .

سەرپەیڤ