May 19, 2018 13:52 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی ئەستەمووڵی تورکیا

دانیشتنی لوتکەیی سەرانی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی بەدەرکردنی بەیاننامەیەکی سی بڕگەیی کۆتایی پێهات و سەرانی وڵاتانی ئیسلامی لە بەیاننامەی کۆتاییدا، خوازیاری پێکهاتنی لێژنەیەک بۆ تاووتوێی تاوانکاریی زایۆنییەکان لەدژ فەلەستینان بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرانی وڵاتانی ئیسلامیی دوێشەو هەینی لەبەیاننامەی کۆتایی خۆیاندا داوایان لە دەم ودەزگە سەرەکییەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان(ئەنجومەنی ئاسایش، سکرتێری گشتی، کۆگەی گشتی، ئەنجومەنی مافی مرۆڤ، کۆمیسیاریای باڵای مافی مرۆڤ و چاودێرانی تایبەت) کرد هەتا خێرا لێژنەیەک بۆ تاووتوێی ڕاگەیشتن بە تاوانکاریی زایۆنییەکان لەدژ فەلەستینیان پێک بێنن.

سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لەو بەیاننامەدا داوایان لە کۆمەڵگای جیهانی کرد، خەڵکی فەلەستین بپارێزێ و هێزی نێودەوڵەتیی ئاشتی ڕەوانەی فەلەستین بکات.

وڵاتانی ئیسلامیی بەشدار لەدانیشتنی ئەستەمووڵ، رژیمی زایۆنیان لەبەر ئەنجامدانی تاوانی نامرۆڤانە، دڕندانەو نایاسایی دەرهەق خەڵکی فەلەستین و هێرش کردنەسەر سەرزەوینی فەلەستین و ئەنجامدانی تاوان، شەرمەزار کرد.

سەرانی وڵاتانی ئیسلامی لەو بەیاننامەدا، ڕژیمی زایۆنیان وەک داگیرکەر وتاوانکار ناوبرد و پێیان داگرت: تاوانکارییەکانی ئەو رژیمە لەدژ فەلەستینیان بەپاڵپشتی ئەمریکا ئەنجام دەگرێ.

سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی جارێکی دیکە ناسرانی نایاسایی قودس وەک پایتەختی رژیمی داگیرکەریم ئیسرائیل لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکایان بە پڕووپووچ و بێ بایخ زانی و ئەویان بەهێرش کردنەسەر مافە مێژوویی، نیشتمانی، سروشتی ویاساییەکانی گەلی فەلەستین زانی.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیب لەچوارچێوەی بڕیاری شەشی دیسەمبەری٢٠١٧ی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، رۆژی دووشەممە لە تەلەبیب بۆ ئەرنونا لەشاری قودسی داگیرکراو گوێزرایەوە.

لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی فەلەستین لەدژ داگیرکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی و گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیب بۆ بەیتولموقەدەس زیاتر لە شەست فەلەستینی بەدەست داگیرکەرانی قودس شەهید و زیاتر لە سێ هەزار کەسی دیکە بریندار بوون.