وتووێژی تەلەفۆنیی ئەردوغان و گۆتێرێش
سەرۆک کۆماری تورکیا و سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕەوشی فەلەستین و سوریا بە تەلەفۆن قسەیان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژی شەممەی ئیسنا، رەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆکی تورکیا و ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە وتووێژی تەلەفۆنی ، لەسەر پێویستیی کاردانەوەی خێرای کۆمەڵگەی جیهانی بەرامبەر کردەوەی توندوتیژانە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە پێداگرییان کرد .
ئەردوغان و گۆتێرێش لەم وتووێژە ڕێزیان گرت لە هەوڵی ئەنجومەنی مافی مرۆڤینەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئیدانە کردنی تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و هەروەها ڕازی بوون بە پێکهاتنی لیژنەی سەربەخۆ بۆ لێکدانەوە لەسەر ڕووداوەکانی غەززە .
هەرلەم پێوەندییە دا ڕۆژی هەینی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەسەر داوای ئەنقەرە و بەمەبەستی لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکارییەکان لە فەلەستین، ئیدانە کرانی تاوانکاری زایۆنیستەکان لە کەرتی غەززە و گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی زۆرتر لە چل وڵات لە ئەستەمووڵ بەڕێوە چوو.