May 19, 2018 16:17 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئەردۆغان لەسەر ناردنی هێزە ئاشتی پارێزەکان بۆ فەلەستین

سەرۆک کۆماری تورکیا خوازیاری ناردنی هێزی ئاشتی پارێز بوو بۆ سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، رەجەب تەییب ئەردۆغان پاش کۆتایی دانیشتنی سەرانی وڵاتانی هاوکاریی ئیسلامی لەکۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ یوسف بن ئەحمەد ئەلعەسیمەین سکرتێری گشتی ئەو ڕێکخراوە پێی داگرت: ناردنی هێزی ئاشتی پارێز بۆ فەلەستین لەچوارچێوەی پاراستنی نێودەوڵەتیی گەلی فەلەستین، هەنگاوێکی پاساهەڵگرە کە دەبێ ئەنجام بگرێ.

ئەردۆغان وتی: سەرچاوەی تاوانکارییەکانی ئەم دواییەی رژیمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، بڕیاری دنەدەرانەی ئەمریکا لەگواستنەوەی باڵوێزخانە بۆ قودسەو کاتی ئەوە گەیشتووە هەتا ڕێکخراوی نەتەوەکان دەست بکا بە تاووتوێی تاوانەکانی رژیمی زایۆنیستی لەهەمبەر خەڵکی فەلەستین.

یوسف بن ئەحمەد ئەلعەسیمەین سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیش پێی داگرت: گرینگترین بڕیاری ئەو دانیشتنە، پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی سەربەخۆ بریتی لە کارناسان بۆ تاووتوێی تاوانکارییەکانی ئیسرائیل لەلایەن سکرتێری گشتیی ئەو ڕێکخراوەیە.

دانیشتنی لوتکەیی سەرانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەسەر داوای تورکیاو بەمەبەستی تاووتوێی دواگۆڕانکارییەکان لە فەلەستین، ئیدانەکرانی تاوانکاریی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە و گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس بەئامادەبوونی بەرپرسانی زیاتر لەچل وڵات لە ئەستەمووڵ بەڕێوە چوو.