May 19, 2018 16:18 Asia/Tehran
  • بەشدارنەبوونی سێ نوێنەری ناسراوی دیکەی هەدەپە وەک بەربژار لە هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی تورکیا

سری سورەییا ئوندر، لەبەر سێ خولی نوێنەرایەتی بەدوای یەک، ئەرتۆغرول کورەکچی، و جەلال دۆغان سێ نوێنەری ناسراوی پارتی دیموکراتیکی گەلانن کە لەهەڵبژاردنەکانی٢٤ی ژۆئەنی٢٠١٨ وەک بەربژار ئامادەنابن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس ، بەپێی زانیارییە دەسخراوەکان لە ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی دیموکراتیکی گەلان بیست و حەوتەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا لەبارودۆخێکدا لە بەرواری٢٤ی ژۆئەنی٢٠١٨ بەڕێوە دەچێ کە سێ نوێنەری دیکەی ئەو پارتەش خۆیان بواردووە لەناونووسین لە لیستی بەربژارانی ئەو پارتە.

سرری سورەییا ئوندر، نوێنەری ئانکارا (لەبەر سێ خولی نوێنەرایەتی بەدوای یەک) ، ئەرتۆغرول کورەکچی، نوێنەری ئەزمیر و جەلال دۆغان نوێنەری ئەستەمووڵ سێ نوێنەری بەناوبانگی ئەو پارتەن کە لەهەڵبژاردنەکانی٢٤ی ژۆئەنی٢٠١٨ وەک بەربژار بەشدار نابن.

شیاوی ئاماژەیە، بەرلەوەش عوسمان بایدەمیر، نوێنەری شانلی ئۆرفا و ئالتان تان نوێنەری دیاربەکر خۆیان بواردبوو لە بەربژارەتی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی تورکیا.