May 19, 2018 18:14 Asia/Tehran
  • ئەنجامەکانی ڕاپرسییەک: پارت و لایەنە نەیارەکان دەنگی زیاتر لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا بەدەست دێنن

ئەنجامەکانی ڕاپرسییەک لە تورکیا دەریخست، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان دەنگی زیاتر لەچاو پارتی دەسەڵاتدار بەدەست دێنن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، بەگوێرەی ئەنجامە دەسکەوتووەکان لە ڕاپرسییەک کە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەیی سونار لە بیست و شەش شاری تورکیاو بەئامادەبوونی سێ هەزار کەس ئەنجام دراوە، هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری دەچێتە خولی دووهەمییەوە.

ئەردۆغان لە خولی یەکەم وەک بەربژاری پارتی دەسەڵاتدار سەتا٤٢ی دەنگەکان، موحەڕەم ئینجە سەتا٢١.٩١ی دەنگەکان، مەرال ئاکشنر، بەربژاری پارتی ئی سەتا ٢١ی دەنگەکان، سەلاحەدین دەمیرتاش، سەتا١١.٠١ دەنگەکان، تەمل کارامولا ئۆغڵو، بەربژاری پارتی سەعادەت سەتا ٢.١٠ی دەنگەکان و دۆغو پرینچک، بەربژاری پارتی وەتەن، سەتا١.٩٨ی دەنگەکان بەدەست دێنن.

ئەو ڕاپرسییە لە حەوتەم هەتا حەڤدەهەمی مای و لە بیست و شەش شار بۆوێنە شارە پڕحەشیمەتەکانی وەک ئەستەمووڵ، ئەزمیر، ئانکارا، ئانتالیاو ترابزون ئەنجامی گرتووە.