May 19, 2018 18:43 Asia/Tehran
  • نوێنەری هەدەپەلە پەرلەمانی تورکیا: دەنگەکانی هەدەپە نێزیک بە سەتی دوازدەیە

یەکێ لە نوێنەرانی پارتی دێموکراتیکی گە لانی تورکیا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە وتی: دەنگی پارتی ئێمە لە هەڵبژاردنەکانی بەردەم نێزیک بە سەتی دوازدە دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، مدحەت سنجر، نوێنەری ماردین لە پەرلەمانی تورکیا لە پارتی دێموکراتیکی گەلەکان بە پیداگری لەسەر ئەمەکە بیروڕاپرسییەکانی ئەنجام گرتوو ی دەنگەکانی هەدەپە نێزیک بە سەتی دوازدە پێشان ئەدات وتی: ئێستاکە سەلاحەدین دەمیرتاش ، بەربژاری پارتی ئێمە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری بیست وچواری ژوئەن لە زیندان دایە بەلام ئەگەر ناوبراو لەزیندان ئازاد بکرێت ولە مەیدانی هەڵبژاردنەکان ئامادە بێت سەتی بیستی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری بۆ ناوبراو دەبێت. هەربەم هۆیەوە بەرداشتی ئێمە ئەمەیە کە بەرپرسان بە هۆی ترس لەم مژارە لە ئازادی سەلاحەدین دەمیرتاش پێشگیری دەکەن . نوێنەری خەڵکی ماردین لە پەرلەمانی تورکیا بە ئاماژەدان بە گەڵاڵەکانی شیمانەیی لەدژی پارتی دێموکراتیکی گەلەکان لە رەوتی هەڵبژاردنەکانی تورکیا وتی: بە لەبەرچاو گرتنی فڕوفیلە گەڵاڵەڕێژی کراوەکان لەدژی ئێمە ئەگەری بەدەس نەهێنانی ڕێژەی کۆی سەتی دەی دەنگەکان دیتە ئاراوە. هەربەم هۆیەوە دەبێ لە سەندوقەکانی دەنگ دان زۆر بە سەرنجەوە پاسەوانی بکەین . ئێمە ئەگەر ڕێژەی پێویستی دەنگەکان لەهەڵبژاردنەکان بەدەس بهێنین تەنانەت ئەگەر ئەردۆغان سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان بێت هەمدیسان ناتوانێ هەرشتێکی کە پێ خۆش بێت ئەنجامی بدات چونکە ئەگەر وابێت ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمان زۆرینەی لەبەردەس دا دەبێت. یانی پەرلەمان دەگرینە دەس . هەربەم هۆیەوە سەرەتی دەبێ بەدەس هێنانی پەرلەمان بێت.