May 20, 2018 12:00 Asia/Tehran
  • جێبەجێکرانی تارەفەی نوێی گومرکی تورکیا لەسەر کەلووپەلی هاوردە لە ئەمریکاوە

وەزارەتی ئابوری تورکیا لە وڵامی هەوڵی ئەمریکا لەسەپاندنی تارەفەی گومرکی بەسەر هاوردەی پۆڵاو ئالۆمینیومی بڕیاری دەدا بە سەپاندنی تارەفەی نوێی دەرماڵەیی بەسەر کەلووپەلی هاوردەی ئەمریکایی دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی ئاناتۆلی  ناوەندێکی ئاگادار لە وەزارەتی ئابووریی تورکیا کە ویستی ناوی ئاشکرا  نەبێت  وتی : ئەم وڵاتە  بە سەر کاڵای هاوردەی  ئەمریکایی وەک  بەردی خەڵووز، کاغەز، گوێز، بادام، تەنباکوو، برینج، ئوتوموبیل، کاڵای ئارایشی ،  بەرهەمی پتروشیمی ، ماڵیاتی نوێی  سەپاندووە  . 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بایخی  کاڵاکانی ئەمریکی   بۆ تورکیا نیزیکەی  یەک میلیار و هەشتسەد  ملوێن دولار لەساڵ دایە و بەراوردی ماڵیاتی پەسەند کرا بەسەریان دا دەگاتە زورتر لە 266   ملوێن دولار.

ئەم هەوڵە قەرەبووکارانەیەی  تورکیا دوای ئەوە ئەنجام بوو کە هەوڵەکانی ئەنقەرە بۆ ئەوەی کاڵاکانی نەکەونەبەر تەعرفەکانی گومرکیی ئەمریکا بەرەوڕووی شکست بوەوە.

هندو یەکێتیی ئەورووپا لە هەوڵی قەرەبووکردنی  ئاستێکی هاوچەشتی  سەپاندنی تەعرفەی گومرکی  قورس بەسەر هاوردەی کاڵای ئەمریکین.

دوناڵد ترەمپی سەروکی  ئەمریکا مانگی مارسی ساڵی 2018  تەعرفەیەکی سەتی بیست و پێنجی بەسەر هاوردەی پۆڵا و سەتی دەی بەسەر هاوردەی ئالۆمینیوم سەپاند هەتا بەرەنگار  ئەوەی ڕکابەری جیهانی نادادگەرانە ناوی دەبن، بێتەوە.

ترامپ سییەمی  ئاوریلی ڕابردوو  ئەرژەنتین، ئۆسترالیا، برازیل و کۆریای باشووری بوارد لە سەپێندرانی تەعرفەی گومرکی  نوێ  بەسەر پوڵا و ئالۆمینیوم و  کاتی  جێبەجێ  کرانی  گەڵاڵەی ماڵیاتی گومرکی  بەسەر هاوردەی پۆڵا و ئالۆمینیوم لە یەکێتیی ئەورووپا، کەنەدا و مەکسیکی هەتا یەکەمی ژووئەنی 2018  وەدرەنگ  خست.

سەرپەیڤ