May 20, 2018 16:04 Asia/Tehran
  • داوای تورکیا لە کۆمەڵگەی نیو دەوڵەتی بۆ کاردانەوەی توندتر لە حاند کردەوەکانی رێژیمی زایۆنی

سەرۆک کۆماری تورکیا خوازیاری کاردانەوەی تووندتری کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بووە لە حاند کردەوە دڕندانەکانیی رەژیمی زایۆنی دژی خەڵکی فەلەستین.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ماڵپەری ڕۆژنامەی میللیەت چاپی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردوغان، لە وتوویژی تەلەفوونی لەگەڵ ئانتۆنیو گوترێش سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی دەبێ لە حاند کردەوە درندانەکانی ڕەژێمی زایۆنی ، لە غەززە کاردانەوەی تووندتری هەبێت.

ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەینی ڕابردوو(١٨ مای ٢٠١٨) لە ژینیڤ کۆبوونەوەی پێکهێنا و تەنیا ڕەزامەندی دەربڕی بۆ بەڕێکردنیی لیژنەی پەیجووری ڕاستەقینەکان بۆ غەززە.

 ئەردوغان لەم وتووێژی تەلەفوونییە کردەوەی ئەمریکا لە بواری ڕاگواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە بۆ قۆدسی بە پێچەوانەی یاساکانی مافەوانیی زانی و وتی: ئەمریکا بەم کردەوەی، ئاشتی جیهانی خستۆتە مەترسییەوە.

 سەرۆک کۆماری تورکیا و سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها دانیشتنی نائاسایی کاربەدەستانی پایەبەرزی وڵاتانی ئەندامی ڕیکخراوی هاوکاریی ئیسلامی (کە هەینی رابردوو لە ئەستەمۆڵ دا بەڕێوە چوو) و دوایین گۆرانکارییەکانی سوریایان لێکدایەوە .

 ڕێپێوانیی ئاشتیانەی "مافی گەڕانەوە" کەلە ٣٠ مارچی ڕابردوو بە بۆنەی ڕۆژی زەوین دەستپیکرا بە کرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە قۆدسی داگیر کراو(دووشەممە ١٤ مای) گەییشتە ئەوپەڕی خۆی. لەم ماوەیە ١١٩ کەس شەهید و پتر لە ١٢٠٠٠ فەلەستینی بریندار بوون.

سەرپەیڤ