May 22, 2018 13:34 Asia/Tehran
  • ئەردوغان : چونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران هۆی تەشەنەی قەیرانە لە ناوچەکەدا

ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا بەئاماژە بەوەی کە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک بەهیچ لەونێ قەبووڵ ناکرێ وتیشی : ئەو کارەی ئەمریکا بۆتە هۆی تەشەنەی قەیران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەردوغان شەوی سێشەممە لە میوانی ئێوارەخوانی بەربانگی باڵیۆزانی وڵاتانی بیانی لە ئانکارا وتیشی: یەکێک لە سیاسەتە  دەرەوەییە نالەبارەکانی ئەمدواییە کە زەبرێکی قورسی لە ئاشتیی جیهانی داوە، چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودسە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بێ ئەوەی ناوی وڵاتێک بێنێ بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ڕوو لە ئەمریکا وتی: ئەمدواییە ئێمە بەچاوی خۆمان بینیمان کە ژمارێک لە وڵاتان ڕێگای دیپلۆماسییان تەواو بێ بایەخ کرد، لە کاتێکدا کە ئەوە دەبێ تەنیا ڕێگای چارەسەر کردنی قەیرانەکان بێ.

ئەردوغان بە ئاماژە بەوەی کە خاوەنانی زیاتر لە ١٥ هەزار چەکی ئەتۆمی زیاتر جیهانیان خستۆتە مەترسییەوە، ڕایشیگەیاند: لە وەها باروودۆخێکدا بۆد ەبێ وڵاتانی خاوەن هێزگەی ئەتۆمی بۆ ئەوان بە هەڕەشە و مەترسییەک بێنە  ئەژمار؟

سەرۆک کۆماری تورکیا بە پێداگری لە سەر داکۆکیی تورکیا لەو وڵاتانەی کە وزەی ئەتۆمی بۆ ئامانجی ئاشتیانە بەکار دێنن، وتی: لە ڕوانگەی ئێمەوە هەموو وڵاتان مافی دەکارهێنانی وزەی ئەتۆمییان هەیە و هەموان دەبێ ڕێز دابنێن بۆ ئەو وڵاتانەی کە دەیانەوێ وزەی پێویستی خۆیان لەو ڕێگایەوە دابین بکەن.

ئەردوغان بە ئاماژە بە چارەسەر نەکرانی مەسەلەی شەڕ لە سووریا، یەمەن و لیبی و بەردەوام بوونی توند و تیژییەکان لە فەلەستینی داگیرکراو  راشیگەیاند: مەسەلەی فەلەستین هێدی هێدی بووە بە کارەساتێک کە هەموو ڕۆژە خەڵکی بێ تاوان دەکاتە قوربانی.

سەرۆک کۆماری تورکیا بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە لە مافی خۆمان سەبارەت بە قودسی پیرۆز پاشگەز نابینەوە، وتیشی: ڕووگەی یەکەمی خۆمان لەهەمبەر ڕژێمێک کە دەیان ساڵە بە خوێن، فرمێسک و داگیرکردن دەژیت بە تەنیا ناهێڵینەوە.

سەرپەیڤ