May 24, 2018 18:21 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی دەیان کەسی دیکە لە تورکیا بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ تاقمی گوێلەن

پۆلیسی تورکیا لە درێژەی ھەنگاوەکانی دوای کودەتاکەی ئەم وڵاتەو بەربەرەکانێی دژی تاقمی گوێلەن، ٥٠ کەسی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ھۆکارانی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ژوئیەی ٢٠١٦ ڕاپێچ کرد.

بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی یەنی شەفەق لە نێوان ئاونەی وا ئەمڕۆ بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ تاقمی گوێلەن لە تورکیادا گیران، لەشکریانی ئێستاو پێشتری ھێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتەش دەبیندرێن.

ئەم کەسانە تۆمەتی بەکارھێنانی نەرم ئامێری ( بای لاک) واتە بەرنامە بەکار براوەکەی دەست و پێوەندەکانی گوێلەن لە شەوی کودەتاکەیان لە سەرە.

دەوڵەتی تورکیا دەستەودارێکی قورسی بۆ بەرەڕوو بوونەوە لەگەڵ خۆی وتەنی کودەتاچییەکان و لایەنگرەکانیان و ھەروەھا کەسانی  ھاوپەیوەند بە گوێلەن گرتووەتە بەر.

ئانکارا ھەتاکو ئێستا جیا لە ڕاگەیاندنی حەوت جار باری نائاسایی لە تورکیادا کە ھێشتاش ھەر بەردەوامە، پتر لە ١٣٠ ھەزار کەسی لە پەیوەندی لەگەڵ کودەتاکەی ڕابردوو لەسەر کار لابردووە.

دەوڵەتی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە فەتحوڵڵا گوێلەن بە پێدزە کردنە نێو پێکھاتەی دادەوانی و لەشکری و فێرکاری و دامەزراوە دەوڵەتییەکان، کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ١٥ی ژوئییەی ساڵی  ٢٠١٦ی وەڕێ خستووە . ئەمەش ھەر ئەو بانگەشەیەیە کە فەتحۆڵاا گوێلەن گەلێک جار ڕەتی کردووەتەوەو بە بابەتێکی ساختەی دەزانێت لە لایەن دەوڵەتی ئەردوغانەوە.

لەو کودەتا بێ ئاکامەدا نزیکەی ٢٥٠ کەس کوژران و پتر لە دووھەزار کەسیش بریندار بوون. دەوڵەتی ئانکارا دوای کودەتاکەی 15ی ژولای، لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاودا دژی لایەنگرانی فەتحوڵڵا گوێلەن، دەیان هەزار کەس لە لەشکریان ، پۆلیس، دادوەران، مامۆستایانی زانکۆو فێرکاران و کارمەندانی دەوڵەتی ڕاپێچ کردووەو یان لە کار هەڵیپەساردوون و یاخود خستوونیەتە بەر پەیگەڕی یاسایی و دادەڤانی.

ڕادەست نەکردنەوەی فەتحوڵڵا گوێلەن لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکا هەروا لەو کێشانەی تورکیایەو بووەتە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردووک وڵات. سەرباری ئەمەش گوێلەن وێڕای ڕەت کردنەوەی بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە دەست هەبوونی لە کودەتاکەی ساڵی 2016، دەوڵەتی ئانکارا بە سەرکوت کردن و داپڵۆساندن و لەنێو بردنی دەنگە نەیارەکان تۆمەتبار دەکات.