May 25, 2018 12:23 Asia/Tehran
  • وشداری کاربەدەستی حیزبی تورکیا لەمەڕ دواهاتەکانی سیاسەتی بایکۆت بۆ ئەمریکا

ڕێبەری پارتی وەتەنی تورکیا وتی: "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە درێژەپێدانی سیاسەتی بایکۆت دژ بە وڵاتانی دیکە، زەبرێکی قەرەبوو نەکراو لە ئەمریکا دەدات.

"دوغو پرینچک" سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی سپۆتنیک جەختی کرد؛ ئەمریکا بە داسەپاندنی بایکۆت دژ بە ڕووسیا، وەنیزۆئیلا و وڵاتانی دیکە، لە راستیدا خۆی بایکۆت دەکات و زیاتر لە ڕابردوو تەریک دەکەوێتەوە.

پرینچک ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ ئەمریکا هەروەها بە چونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک (ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان)  و داسەپاندنی بایکۆتی زیاتر بە سەر ئێران ، زیاتر لە وڵاتانی دیکە زیان دەبینێ.

بەربژاری هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی ژوەنی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا بە ئاماژە بە پێوەندیی بەربڵاوی نێوان تورکیا و ئێران لە بواری سیاسی و ئابووریدا وتیشی؛ ئەمریکا بە هەڕەشە و گوڕەشە و وەبن گوشار نان ناتوانێ ئەو پێوەندییانە بەرتەسک بکاتەوە.

سەرپەیڤ