پێداگریی تورکیا لەسەر پاراستنی کۆمپانیا تورکیەکان لەهەمبەر ئابلۆقەکانی ئەمریکا دژبە ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند : ئانکارا هەوڵ دەدا کۆمپانیاکانی لەهەمبەر گەمارۆو ئابلۆقەکانی ئەمریکا دژبەئێران بپارێزێ .
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆلۆ؛ حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی ئابلۆقە نوێکانی ئەمریکا لەدژ کۆمپانیا تورکیەکان بەبیانووی هاوکارییان لەگەڵ ئێراندا، وتی: تورکیا هەرکارێک کە بتوانێ دەیکا هەتا کۆمپانیاکانی لە سزاو ئابلۆقەکانی ئەمریکا دژبەئێران، بپارێزێ.
ئاکسۆی هەروەها بەئاماژە بە خرانەڕووی گەڵاڵەیک لە کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ پێش گرتن بە فرۆشرانی فڕۆکەی جەنگیی ئێف-٣٥ بە تورکیا، وتی: جێ بەجێ کرانی ئەو گەڵاڵەیە لەگەڵ کاردانەوەی توندی ئانکارا بەرەوڕوو دەبێ.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێی داگرت: دەبێ بەڵێنیەکانی لەهەمبەر وڵاتانی دیکە جێ بەجێ بکات.
نیهات زیپکچی وەزیری ئابووریی تورکیاش لەم دواییەدا لەکاردانەوە بە کردەی واشنگتۆن لەمەڕ کشانەوە لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) و سەپاندنی سزای نوێ بەسەر تاران، بە کەناڵی سی ئێن ئێنی تورک وتی: تورکیا لەچوارچێوەی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی، لەگەڵ ئەمریکا هاوڕەوت نابێ لەگەڵ ئەمریکا لەسەپێندرانی ئابلۆقە بەسەر ئێراندا.