May 26, 2018 13:09 Asia/Tehran
  • وشداریی میدیاکارێکی کوردی تورکیا لەمەڕ پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا لەدژ وڵاتانی ناوچە

سەرنووسەری ماڵپەڕی ئیزنیوزی تورکیا، لەمەڕ پیلانگێڕی و دەسوەردانی سەربازیی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، وشداری دا.

مەهدی تانری کولو ئەمڕۆ شەممە لەدیمانە لەگەڵ ڕادیۆ تورکی ئەستەمووڵی دەرەوەسنووری ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا لەهەوڵدایە وڵاتانی بەهێزی ناوچە پارچە پارچە بکاو بیانخاتە ژێر باندۆر و دەسەڵاتی خۆی.

سەرنووسەری ماڵپەڕی ئیزنیوزی تورکیا بەئاماژە بە هەڕەشەو گوڕەشەی ئەمریکا لەدژ ئێران، وتی: دەسەڵاتە جیهانییەکان بەتایبەت ئەمریکا ، ئامانجی بەرژەوەندخوازانەی خۆیان پێوشوێن دەگرن هەتا بەرەبەشێکی زیاتر لەو ناوچە ستراتژیکە بەدەست بێنن.

مەهدی تانری کولو بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکا بەبیانووی نەبوونی دیموکراسی لە وڵاتانی ناوچە هێرشی کردۆتەسەر ئەو وڵاتانە، وتی: ڕێگای ڕزگاربوون لەو کردە دوژمنکارانانەی ئەمریکییەکان، تەنیا هاودەنگی و یەکڕیزی و هەڵنەخەڵەتانی خەڵکانی ناوچەیە.

ئەو میدیاکارە کوردەی تورکیا بەئاماژە بە هێزی باڵای سەربازیی ئێران لەناوچەدا، پێی داگرت؛ دەسوەردانی سەربازیی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچە بەتایبەت ئەفغانستان و عێراق، شکستی هێناوە.