May 26, 2018 18:08 Asia/Tehran
  • کوژرانی دووئەندامی پە.کە،کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا

لە نوێترین تێکەڵچوونەکانی نێوان هۆکارانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا، پە.ک.کە وهێزە ئەمنیەتیەکانی تورکیا، دووکەس لە ئەندامانی ئەم حیزبە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ، کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری سەداو سیما بە گیڕانەوە لە میدیاکانی تورکیا، ئەم تێکەڵچوونە دوابەدوای پەلاماری هۆکارانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پ.کە،کە بۆسەر بنکەی پۆلیس لە شاری شەمزینانی سەربە پارێزگەی حەکاری لە باشووری ڕٶژهەڵاتی تورکیا ڕووی دا کە بەهۆیەوە ئەم دوو ئەندامەی پە.کە،کە کوژران. دوابەدوای ئەم تێکەڵچوونە ، پۆلیس وهێزەکانی ئەمنیەتی تورکیا هەڵمەتێکی بەربلاویان بۆ دەسگیر کردنی هۆکارانی پە،کە،کە لە پاڕیزگەی حەککاری دەسپێکردووە. پێشتریش فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بنکە وبارەگای پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا، پە،کە،کە یان لە پاڕێزگەی حەککاری دایە بەر دەسڕێژ کە بە هۆیەوە چوارکەس لە ئەندامانی ئەم پارتە کوژران. ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەر کرانی مەسەلەی کوردەکان لە تورکیا لە دێسەمبەری ٢٠١٢ دەسپێکراوودوابەدوای تەقێنەوەی ژوئیەی ٢٠١٥ لە شاری پرسوس ڕاگیرا. دوای ئەوە سوپا وپە،کە،کە پەلامار بۆسەر بنکە وبارەگای یەکتریان دەسپێکردەوە. بە پێی ئامارە بڵاوکراوەکان لەم ماوەیە، لانی کەم شەشسەد هێزی ئەمنیەتی تورکیا وفرەتر لە حەوت هەزارئەندامی پە،کە،کە کوژراون.

سەرپەیڤ