May 27, 2018 17:53 Asia/Tehran
  • ناساندنی بەربژارەکانی سەرەکی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی تورکیا

بەربژارەکانی سەرەکی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ٢٤ ژوئەنی ٢٠١٨ـی تورکیا ناسێندران.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  رۆژی سێ شەممەی ئیرنا، لیستەی یەکجاریی بەربژارەکانی پارتەکان بۆ دەستخستنیی ٦٠٠ کورسی بیست وحەوتەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی نیشتمانیی تورکیا بە کۆتایی کاتی یاسایی ئاراستەی ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانیی ئەم ولاتە  کرا.

 ئەجوومەنیی بالای  هەڵباژردنەکانیی تورکیا  لیستەی ١١ پارتی داد و گەشە(AK Parti)، پارتی تورکیای سەربەخۆ(BTP)، پارتی هاودەنگی(یەکێتی) گەورە(BBP)، پارتی کۆماریخوازی گەل،(CHP) پارتی دیمۆکرات(DP)، پارتی دیمۆکراتیکی گەلان(HDP)، پارتی نیک(IP)، پارتی بزاڤی نیشتمانی(MHP)، پارتی سەعادەت، پارتی وەتەن، هۆدا پار ی بۆ  ئامادە بوون لە ڕکابەریی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆاری و پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی نیشتمانی تورکیا بە دوای گۆڕینی دەستووری ئەم وڵاتە لە ٥٥٠ کورسی ئێستا بۆ ٦٠٠ کورسی زۆرتر بۆتەوە و پارتە ئیزندارەکان دەتوانن بۆ هەموو ٦٠٠ کورسی بەربژاری تایبەتی و حیزبی بناسینن.

 بە پێی یاسای هەڵباژردنەکانی تورکیا، ئەم پارتانە لە کاتی دەستخستنی لانیکەم ١٠ لە سەدی کورسییەکانی پەرلەمان دەتوانن بە شکلی حیزبی لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە دا ئامادە بن. هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و پەرلەمانی تورکیا بریارە لە ٢٤ ژوئەنی ٢٠١٨ لە سەرانسەری ئەم وڵاتە دا بەڕێوە بچێت.

سەرپەیڤ