May 27, 2018 20:22 Asia/Tehran
  •  ڕەخنە گرتنی بەربژاری سەرۆک کۆمارەتی تورکیا لە سیاسەتی ئەردوغان

بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی داهاتووی تورکیا لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئێستای ئەم وڵاتە بەرامبەر سوریا ڕەخنەی گرت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  هەواڵدەری سی ئین ئین تورک، "موحەرەم ئینچە" بە ئامادەبوون لە بەرنامەی تەلەڤزیۆنی بە ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی  داهاتووی سوریا بە ئامادەبوونی سوریاییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئەم وڵاتە وتی، ئەگەر "بەشار ئەسەد" لە هەڵبژاردنەکان دا سەرکەوێت هەمووان لە وان دەوڵەتی تورکیا دەبێ ویستی گەلی سوریا  قەبووڵکات و ڕێزی لێوە بگرێت.

 بەربژاری پارتی کۆماریخوازی تورکیا بە باسکردنی ئەمەی کە داخرانی باڵوێزخانەی تورکیا لە دیمەشق هەڵەیەکی گەورەبووە وتیشی، لە حالێکدا ژمارێکی زۆری شارومەندانی سوری لە تورکیا دەژین بەداخەوە سوریایش لەئانکارا بالوێزخانەی نییە.

موحەرەم ئینچە بەڕاشکاوی وتی، بروای بە پاراستنی سەروەری  سوریا و دەستەڵاتداریەتی خەڵکی ئەو وڵاتە بە سەر چارەنووسی خۆیانە. ئەمە لە حالێکدایە کە ناوچەکانی باکووری سوریا لە ٢٠ ژەنیڤەری ٢٠١٨ بە بیانووی خەبات دژی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پە کە کە) پارتی دیمۆکراتیکی سوریا(پە یە دە) و یەکینەکانی بەرگریکاری گەلی سوریا(یە پە گە) کەوتوونەتە ژێر پەلامارەکانی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکان کە تورکیا داکۆکیان لێوە دەکات.

 دەوڵەتی سوریا بە داگیرکار زانینی سوپای تورکیا، خوازیاری چوونە دەری هێزەکانی تورک لە ناوچە باکوورییەکانی ئەم وڵاتە بووە. ژمارێک لە سەرچاوەکانی دەنگ وباس ڕاپۆرتیان داوە، لە پێشگرتنی سیاسەتەکانی ئەمدواییە پارتی دەستەڵاتداری داد وگەشەپێدان لە کێشەی عەفرینی سوریا  لە کەمبوونیی دەنگەکانی ئەم پارتە لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا کاریگەری دەبێت.

سەرپەیڤ