حوزه‌یران 01, 2018 11:44 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژەزایۆنی لە تورکیا

خەڵکی تورکیا بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێکی دژەزایۆنی لە شاری ئەستەموڵ پەلاماردرانی کاروانی یارمەتی گەیاندنی غەززەو گەمیی "ماوی مەرمەرە"ی تورکیا لەلایەن هێزە سەربازیەکانی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٠یان شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ سەدان شاروومەندی تورکیا لە شاری ئەستەموڵ دوێنێ پێنجشەممە لە هەشتەمین ساڵڕۆژی پەلاماری هێزی سەربازیی ئیسراییل بۆ سەر گەمیی "ماوی مەرمەرە"ی تورکیا، خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و دروشمی "نەمان بۆ ئیسراییل"یان هەڵدا.

خۆپیشاندەران جەختیان کرد جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی هەرگیز لەبیر ناکەن و خەڵکی تورکیا بەردەوام پشتیوانی گەلی چەوساوەی فەلەستین دەبن.

هێزی دەریایی سوپای ڕژێمی زایۆنی ٣١ی مانگی مەیی ساڵی ٢٠١٠ هێرشی کردە سەر گەمیی "ماوی مەرمەرە"ی تورکیا کە بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە غەززەی گەمارۆدراو بەرەو ئاوەکانی ئەم ناوچەیە وەڕێ کەوتبوو.

لەم پەلامارەدا کە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان ڕووی دا، ٩ کەس لە شاروومەندانی تورکیایی نێو ئەو گەمییە کوژران و بریندارێکی ئەو پەلامارەیش ساڵی ٢٠١٤ پاش چەن ساڵ لە کۆمادا بوون گیانی لە دەست دا.

سەرپەیڤ