حوزه‌یران 02, 2018 19:28 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تورکیا بە کردەوەی ئەمریکا لە مەڕ ڤێتۆی ڕەشنوسی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش لەمەڕ فەلەستین

وتەبێژی دەوڵەتی تورکیا بڕیاری کاربەدەستانی واشنتۆنی بە ڤێتۆی ڕەشنوسی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ فەلەستینەکانی مەحکوم کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " ئیبراهیم کالین " ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ، جی سەر سوڕمان نیە کە ئەمریکا لە درێژەی پشتیوانی ولاینگری ئاشکرای خۆی لە رژێمی داگیر کەری زایونی ،دەستی دایە ڤێتۆی ڕەشنوسی بڕیارنامەی پێشنیار کراوی کوەیت بۆ ئەنجومەنی ئاسایش لەمەڕ پشتیوانی لە فەلەستینیەکان لە بەرانبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی . ئەمریکا دوێنێ هەینی ، لەمافی ڤێتۆی خۆی لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کەڵکی وەرگرت وپێشگیری کرد لە پەسەن کرانی بڕیارنامەی پێشنیار کراوی کوەیت. دە ئەندام لە پازدە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش لەگەڵ ڕەشنوسیی بڕیار نامەی کوەیت ڕازی بوون. کوەیت ئەم ڕەشنوسەی دوابەدوای جەنایەتی سەربازانی  ڕژێمی زایونی لەدژی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەزە هێنا بووە ئاراوە. لە خۆپێشاندانی گەلی فەلەستین لەدژی داگیرکاری ڕژێمی زایونی وگوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تل ئابیب بۆ بەیتۆلموقەدەس لە ١٤ی مای ٢٠١٨فرەتر لە ٦٢فەلەستینی بە دەس داگیرکەرانی قودس شەهید ونێزیک بە سێ هەزار کەسی تریش بریندار بوون.

سەرپەیڤ