ئامادەیی ئێران بۆ پەرەی هاوکارییە ناوچەییەکان لەگەڵ تورکیا
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تورکیا ، وتی، تاران ئامادەی پەرەی هاوکارییەکان لەگەڵ ئانکارایە بۆ چارەسەری گرفتە ئاسایشییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دامەزراندنی پاوەجێی لە سەر جەم ناوچەکە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم، "محەممەد ئیبراهیم تاهیریان فەرد" باڵوێزی ئێران لە تورکیا شەوی یەکشەمە لە کۆری هەواڵنێران لە ئانکارا ڕایگەیاند، تورکیا و ئێران بارستای چارە سەرکردنیی مەسەلەکانی ناوچەییان هەیە و قەبووڵناکەن وڵاتانێک کە دەبنە هۆی نائەمنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کارو باری ناوچەکە خۆیان وەربدەن.
باڵوێزی ئێران لە تورکیا بە باسکردنی ئەمەی دەمارگرژەکان و ترۆریستان بە پشتگری وڵاتانی رۆژئاوایی و لە سەروویاندا ئەمریکا دەڕێژە بە چالاکیی خۆیان لە ناوچە ئەدەن ، وتیشی، ئەم وڵاتانە تەنانەت پەسەندکراوەکانیی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش قەبوولناکەن و بەردەوام دەبنە هۆی ناڕاحەتی خەڵکی ناوچەکە. تاهریان هەروەها پرۆسەی دانووستانەکانی ئاستانە بۆ چارە سەری پرسی سوریای بە سەرکەوتوو زانی و بەڕاشکاوی وتی، ئێران، تورکیا و ڕوسیا وەکوو سێ وڵاتی دەستەبەر کەرەوەی پرۆسەی دانووستانەکانی ئاستانە ئیزن نادەن ژمارێک کە ئەم پرۆسەیە تێکبدەن.