یێڵدریم بانگەشەی کرد کە، تورکیا ڕێز لە سەروەریی خاکی عێراق و سووریا دەگرێت
سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە وێرای پێداگری لە سەر ئەمەی کە ئۆپراسیۆنی وڵاتەکەی لە باکووری عێراق و باشووری سووریا ھەتا لەنێو چوونی تۆکمەوتەواوی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا بەردەوام دەبێت،بانگەشەی کرد کە، تورکیا ڕێز لە سەروەریی خاکی عێراق و سووریا دەگرێت .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بینالی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە بانگەشەی کرد: تورکیا قەت چاوی تەماحی نەبڕیوەتە خاکی وڵاتانی دیکە.
تورکیا لەماوەی ساڵانی ئەم دواییە گەلێک جار بە بیانووی سەرکوتکردنی شەڕڤانانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا سنووری ھەردووک وڵاتی عێراق و سووریای بەزاندووە و بەشگەلێکی خاکی ئەو دوو وڵاتەی داگیر کردووە.
ئەم دەست درێژکاری و سنووربەزاندنانە لەگەڵ کاردانەوەی توندی دەوڵەتەکانی عێراق و سووریادا و وڵاتانی دیکەی جیھان بەرەوڕوو بووەتەوە.
لەم دواییەش دا حەیدەر عەبادی سهرۆک وهزیرانی عێراق لهمیانی پێشکهشکردنی وتاری ههفتانهیدا رایگەیاند: قەت رێگە بە تورکیا نادەین، کە لهنێو خاکی عێراقەوە ئۆپهراسیۆنی سهربازی ئهنجام بدات.
حهیدهر عهبادی،ھەر لەو وتارەی دا رەتی کردەوە کە لەگەڵ تورکیا هیچ ڕێککهوتنێکیان له بارهی ئهنجامدانی ئۆپهراسیۆنی سهربازی تورکیا لهنێو خاکی عێراق دا کرد بێت و وتیشی: ئاوا بانگەشەیەک ھیچ بنەمایەکی ڕاستیی نییە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ماوەیەک لەمەوبەریش ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیاش ڕایگەیاند بوو کە: سوپای وڵاتەکەی بەردەوام دەبێ لە سەر پەلامارەکانی بۆ سەر باکووری ئێراق دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە).
تورکیا لەو باوەڕەدایە کە ناوچەی شاخاویی قەندیل کە لە مەودای ٤٠ کیلۆمەتریی باشووری ڕۆژهەڵاتی سنووری نێوان تورکیا و پارێزگای هەولێر هەڵکەوتووە، بنکەی سەرەکیی شەڕڤانانی پەکەکەیە.