گیرانی بیست ئەندامی پەکەکە لە تورکیا
پۆلیسی تورکیا باسی پەرەسەندنی ژوماری گیراوانی گومانلێکراو بە ئەندامبوون لە پەکەکەی ، کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری ئاناتۆلی ، لە ماوەی دوو ڕۆژ ئۆپراسیۆنی پۆلیسی تورکیا ، بیست ئەندامی پەکەکە گیراون .
ئەم گرتنانە لە ناوچە جۆربەجۆرەکان لەوان دیاربەکر، ئەرزرووم و حاتای تورکیا ئەنجام بووە .
شیاوی باسە، گرتنەکانی ئەم دواییە لە چوارچێوەی ئاسایشی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەم وڵاتە ئەنجام بووە .
بە پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی تورکیا ، لە پشکنینی ماڵی گیراوان دا ژومارێکی زۆر چەک و چۆڵی سەربازی و کەرەستەی دیجیتالی دۆزراوەتەوە.
ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەرکرانی پرسی کوردەکان لە مانگی دیسەمبەری 2012 لە تورکیا دەست پێکراوە و دوابەدوای تەقینەوەی مانگی ژووئیەی ساڵی 2015 لەشاری پرسوس، ڕاوەستا و دوای ئەوەش سوپای تورکیا و پەکەکە پەلامارکردنەسەر بنکەکانی یەکتریان دەست پێکردەوە.