حوزه‌یران 17, 2018 16:23 Asia/Tehran
  •  دەسپێکی دەنگ وەرگرتن لە هاووڵاتیانی تورکیایی دانیشتووی ئێران

باڵوێزی تورکیا لە تاران ، بە وتنی ئەوەی کە هەزار و سەد هاووڵاتی تورکیایی دانیشتووی ئێران خاوەنی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانی تورکیان وتی : ئەو هەڵبژاردنانە بۆ ماوەی ڕوژێک لە سێ بنکەی دەنگ وەرگرتن لە تاران ، تەورێز و ئورومیە لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران بەڕێوە دەچێت .

هەڵبژاردنەکانی  سەرۆک کوماریەتی و پەرلەمانی تورکیا  لە سەر لە بەیانی  ئەمڕۆ یەکشەمە 17 ژوئەن  لە شوێنی  باڵوێزخانەی  تورکیا  لە تاران  و کونسولخانەکانی  ئەو وڵاتە  لە ئورومیە و تەورێز  لە باکووری  ئێران دەس پێکرا .  ڕەزا هاکان تەکین "  باڵوێزی  تورکیا  لە تاران  ڕۆژی یەکشەمە  لە کۆڕی  پەیامنێراندا  وتی : ئەو هەڵبژاردنانە  لە حەوتی  ژوئەن  لە 60  وڵات و  123  نوێنەرایەتی  تورکیا  لە دەرەوەی وڵات دەسپێکراوە کە  لە نزیکەی  سێ ملوێن و 50 هەزار شارومەندی تورکیایی  لە دەرەوەی  وڵات خاوەن مەرجر دەنگدانن . باڵوێزی تورکیا لە ئێران  وەبیریشی هێنایەوە  لە دەرکەی  سنووری  کوربلاغ  لە نێوان  ئێران و  تورکیا کە زیاتر لە 90 لە سەدی  هات و چۆی  موسافیری لەوێ  ئەنجام دەبێت  شاروومەندانی  تورکیا  دەتوانن  دەنگەکانی خۆیان بخەنە ناو سندوقەکانی دەنگدان . هاکان تەکین   ڕایگەیاند : ئەگەر لەم خولە لە هەڵبژاردنەکاندا  هیچ کام  لە بەربژاران نەتوانن  زیاتر لە  50  لە سەدی دەنگەکان  وەدەس بێنن  هەڵبژاردنەکان  دەکەوێتە خولی  دووهەم  کە لەو کاتەدا   ئەو هەڵبژاردنگەلە هەشتەمی ژوئیە  بەڕێوە دەچێت . ناوبراو هەروەها  سەبارەت بە  ئاکامی  ئەو  هەڵبژاردنگەلە و کاریگەری لە سەر پەیوەندی  تاران ئانکارا  وتی :  هەموو پارتەکان  لە تورکیا  سەبارەت بە  گرینگایەتی  پەیوەندی لە گەڵ  ئێران ڕوانگەیەکی هاوبەشیان هەیە و هەر پارتێک  سەربکەوێ  یارمەتی ئەداتە  پەرەی پەیوەندی  نێوان دوو وڵات .   هەڵبژرادنەکانی  سەرۆک کوماریەتی  و پەرلەمانی  تورکیا 24 ژوئەن  لە ناوخۆی  ئەو وڵاتە  بەرێوە  دەچیت .

سەرپەیڤ