داخوازی تورکیا بۆ دامەزراندنی نووسینگەی گەشتیاری خوراسانی ڕەزەوی لە ئەستەمۆڵ
سەرکونسوولی تورکیا لە مەشهەد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران باسی کرد لە ڕاگەیندرانی ئامادەیی وڵاتێک بۆ هاوکاری و وەڕێ خستنی نووسینگەی گەشتیاری خوراسانی ڕەزەوی لە ئەستەمۆڵ .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی ئیسنا ، مەحمەت فەرهان یورولماز " لە دیداریدا لە گەڵ ئەبولفەزل موکەڕەمی فەڕ " بەڕێوە بەری گشتیی کەلەپووری فەرهەنگیی ، پیشە سازی دەستی و گەشتیاری پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی ڕایگەیاند : وڵاتەکەی خوازیاری گۆڕینەوەی گەشتیار لە مەشهەد بۆ تورکیا و لە تورکیاوە بۆ مەشهەد بووە و خوازیاری پەرە سەندنی گەشتیارەکانی تورکیایی بۆ ئێران لە ڕێگاکانی جۆراوجۆرەوە هاتووەتە ئاراوە . سەرکونسولی تورکیا لە مەشهەد هەروەها وتی : ئێران لە حەوزەی گەشتیاری مێژوویی وڵاتێکی زۆر گرینگە و گەشتیارەکان کە شوێنەواری مێژوویی بۆیان گرینگە ئامادەن بۆ بینینی بیناکان و ڕاکێشەرەکانی مێژوویی پارە خەرج بکەن .
مەحمەت فەرهان یورولماز " وتیشی : بە سەرەنج بە هاوبەشیەکانی تورکیا و ئێران دەتوانڕێ لە مودێڵی تورکیا بە مەبەستی ڕاکێشانی گەشتیاری لە ئێران کەڵک وەر بگیردرێت . ئەبولفەزڵ موکەڕەمی فەر " بەڕێوە بەری گشتیی کەلەپووری فەرهەنگی پیشە سازی و گەشتیاری پارێزگای خوراسان ڕەزەوەییش لەو دیدارەدا وتی : لێژنەکانی پسپووڕی نێوان دوو وڵات بە مەبەستی لێکدانەوەی ڕێگاکانی ڕاکێشانی توریست بە ئامادە بوونی کومپانیا تاکەییەکان بەڕێوە دەچێت و نوێنەرانی ئاژانسەکانیش دانیشتنی پسپووڕی لە گەڵ سەرکونسولی تورکیا بەڕێوە دەچێت .