حوزه‌یران 17, 2018 20:23 Asia/Tehran
  • درێژەی ئوپڕاسیونی هێزەکانی تورکیا لە باکووری ئێراق

ڕۆژنامەی ملیەت چاپی تورکیا باسی کرد لە جێگیر بوونی ژومارێک لە یەکەکانی سەربازیی ئەو وڵاتە لە سنووری ئێراق بۆ پەیوەست بوون بە ئوپڕاسیونی ئەرتەشی تورکیا لە باکووری ئێراق .

بە پێی نووسراوەی ڕۆژی یەکشەمەی ڕۆژنامەی ملیەت چاپی تورکیا جێگیر بوونی یەکەکانی سەربازیی نوێ هاوکات لە گەڵ درێژەی پەلامارە ئاسمانی و توپخانەییەکانی  تورکیا  بۆسەر بنکەکانی پەکەکە لە باکووری ئێراق بە دی دێت . ئەرتەشی تورکیا  ڕایگەیاند : هێزەکانی سەربازی
 تورکیا تا 35 کیلومەتر لە خاکی  ئێراق پێشڕەویان کردووە .   پەلامارەکانی  زەوینی  ئەرتەشی تورکیا  لە باکووری  ئێراق  لە ڕوژانی ئەم دواییەدا زیاتر لە سەر ناوچەی "خواکورک "چڕ بووەتەوە  و ئێستاکە بۆ ناوچەی بارزان  پەرەی سەندووە . ئەرکانی گششتیی  ئەرتەشی تورکیا  دوێنێ ڕایگەیاند  فڕۆکە شەڕکەرەکانی  ئەو وڵاتە  لە درێژەی  ئوپڕاسیونی  دژی بنکەی  پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەکەکە چەندین  بنکە و هەماری  کەرەستەی  ئەو گرووپەیان  لە بەرزاییەکانی  قەندیل لە خاکی ئێراقدا  لەناو بردووە . تورکیا بانگەشە دەکات ناوچە کوێستانیەکانی قەندیل  بنکەی  سەرەکی پەکەکەیە .

سەرپەیڤ