حوزه‌یران 17, 2018 20:24 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی دوو ئەندامیی هە دەپە لە پەلامار بۆ سەر نووسینگەی ئەو پارتە لە ئەستەمۆل

دوا بە دوای پەلامار بۆ سەر ستافی هەڵبژاردنەکانی پارتی دێمۆکراتیکی گەلانی تورکیا هە دە پە لە ئەستەمۆڵ، ٢ کەس لە ئەندامانی ستافی ئەم پارتە بە زەبری چەقۆ بریندار بوون.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پریس، کەسانی نەناس بە چەکی سارد هەڵیانکووتایە سەر ستافی هەڵبژاردنەکانی هە دەپە، لە ناوچەی دوورگەی گەورەی ئەستەمۆڵ و ئاڵای ئەم پارتەیان ئاگر دا و ئەم کردەوەی ئەوان بەڕەو ڕووی نەیاریەتی ئەندامانی ستافی "هە دە پە" بوو و تێکهەڵچوونی لێکەوتەوە لە نێوان هێرشکاران و ئەندامانی ستافی "هە دە پە" و لەم تێکهەڵچوونانە دا سەداد شاهین و ودات دەمیر لە ئەندامانی ستافی هەڵبژاردنەکانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان بە زەبری چەقۆ بریندار بوون.