حوزه‌یران 18, 2018 12:20 Asia/Tehran
  • درێژەی گرتن لە تورکیا بە تاوانی هاریکاری لە گەڵ پەکەکە

سەرچاوەکانی تورکیا باسی گیرانی 17 کەس دەکەن بە تاوانی هاریکاری لە گەڵ پەکەکە .

بە گوێرەی نوسینی رۆژنامەی میلییەتی تورکیا ، ئەم 17 کەسە سەر لە بەیانی دوشەممە لە هەڵمەتی هێزە ئاسایشیەکانی ئەم وڵاتە لە پارێزگەی ئادانا لە باشووری تورکیا گیران .

گیراوەکان بۆ فەرمانگەی پۆلیسی شاری ئەدانا گوازرانەوە .

چەند رۆژ لەمەوبەریش لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی نێوان پەکەکە و هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا ، دوو کەس لە ئەندامانی پەکەکە لە شاری شەمزینلی پارێزگەی هەکاری لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا کوژران .

پرۆسەی ئاشتیی بۆ چارەسەریی پرسی کورد لە تورکیا لە دیسامبری 2012 دەستپێبوو و بە دوای تەقینەوەی ژوئیەی 2015 لەشاری پرسوچ وەستا . دوای ئەوە ئەرتەش و پەکەکە پەلاماری سەر یەکتریان دەستپێکرد .

سەرپەیڤ