حوزه‌یران 19, 2018 10:48 Asia/Tehran
  • پەکەکە: قەندیل چۆڵ ناکەین

موراد کارایلان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) رایدەگەیەنێت، پەکەکە قەندیل چۆڵ ناکات.

کارایلان، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فوراتی نزیک لە پەکەکە رایگەیاند: "تورکیا بەردەوام هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر قەندیل دەکات، بەڵام دەبێت تورکیا بزانێت کە هێرش کردنە سەر قەندیل و شەنگال ئاسان نابێت. هەڕەشەکانی حکوومەتی تورکیا لە ڕاستیدا پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنە".

موراد کارایلان، گوتیشی: "ئەردۆ‌غان بە هەڕەشەی هێرش کردنە سەر قەندیل درۆی گەورە دەکات و ئەگەر دەتوانێت هێرش بکات با بفەرموێت، ئەگەر ئەردۆغان دەتوانێ هێرش بکاتە سەر قەندیل".

تورکیا بانگەشە دەکات ناوچەی کوێستانی قەندیل، بنکەی سەرەکیی پەکەکەیە.

تورکیا بە بایەخ دان بە ویست و خواستی ئێراق لە ساڵانی رابردوودا بەردەوام بە بیانووی سەرکوت کردنی شەڕوانانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) دەسدرێژی کردۆتە سەر خاکی ئێراق کە ئەوەش بەرەوڕووی کاردانەوەی جیهانی بۆتەوە.