حوزه‌یران 20, 2018 10:32 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ سەربازی تورکیا لە ئەنجامی تەقینەوەی چەند بۆمبا

لە ئەنجامی تەقینەوەی چەند بۆمبا لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا سێ سەربازی سوپای ئەم وڵاتە کوژران .

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆمی ئەلمەیادینی لوبنان، کوژرانی ئەم سێ سەربازەی سوپای تورکیا لە ئەنجامی تەقینەوەی چەند بۆمبا لە ھەل و مەرجێکدایە کە چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە ناوچەکانی یاشوورو باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیادا خەریکی چالاکی نواندنن.

ھەر لەم حاڵەدا ھەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیا ڕایگەیاندووە: ھێزە ئاسایشتییەکانی ئەم وڵاتە، حەڤدە ئەندامی پەکەکەیان لە پارێزگای ئادێنا لە باشووری تورکیا ڕاپێچ کردووە.

ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٢دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی پریسوس لە ژوئییەی ٢٠١٥ پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە .

بە پێی ڕێژە بڵاوکراوەکانی تورکیا ، گوایە لەم ماوەیەدا لانیکەم پتر لە حەوت هەزار کەس لە ھێزەکانی ھەردووک لا کوژراون.

 

 

 

سەرپەیڤ