حوزه‌یران 20, 2018 14:40 Asia/Tehran
  • قۆڵبەستکرانی ڕۆژنامەنووسێکی دیکە لە تورکیا

میدیاکانی تورکیا باسی قۆڵبەستکرانی نووسەرو ڕۆژنامەنووسێکی بڵاوکراوەی (یورت) یان کردووە لە لایەن پۆلیسی ئەم وڵاتەوە .

ڕۆژنامەکانی حوڕڕییەت و بیرگونی تورکیا لە ژمارەی ڕۆژی سێ شەممەی خۆیاندا نووسیویانە، ڕاپۆرتەکەی ھاکان گوڵ سێڤێن لە ڕۆژنامەی یورت دا لە لایەت داواکاری ئادێناوە بە کارێکی تاوانکارانە لێک دراوەتەوەو ناوبراوی بە تۆمەتی سوکایەتی کردن بە کاربەدەستانی دەوڵەتی قۆڵبەست و ڕەوانەی زیندان کردووە.

میدیاکانی تورکیا ھیچ ئاماژەیەکیان بە ڕاپۆرتەکەی ھاکان گوڵ سێڤێن لە ڕێژنامەی یورت دا نەکردووە .

دەوڵەتی ئانکارا دوای کودەتاکەی 15ی ژولای ساڵی 2016،، لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاودا ، دەیان هەزار کەس لە لەشکریان ، پۆلیس، دادوەران، مامۆستایانی زانکۆو فێرکاران و کارمەندانی دەوڵەتی ڕاپێچ کردووەو یان لە کار هەڵیپەساردوون و یاخود خستوونیەتە بەر پەیگەڕی یاسایی و دادەڤانی ھەر لەم پەیوەندییەدا هەتاکو ئێستا سەدوپەنجا هەزارکەس لە کارناسانی کاروباری دەوڵەتی و کەرتی تایبەتیش  وەلانراون و پتر لە 150 میدیا داخراوەو 160 پەیامنێریش زیندانی کراون.

 

سەرپەیڤ