حوزه‌یران 20, 2018 17:09 Asia/Tehran
  • لەقاو درانی بەڵگەنامەی هاوکاریی سوپای تورکیا لەگەڵ ترۆریستان لە سوریا

ئەندامانی تاقمی ترۆریستی تەحریرۆششام (بەرەی نۆسرەی پێشوو) بە بڵاوکردنەوەی فیلمێک ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا لە سوریا و هاوکاریی تۆکمە وتەواوی ئانکارا لەگەڵ خۆیانیان پشت ڕاست کردەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتیی رۆژی چوار شەممەی ئیرنا،  فیلمێک لە  ئینتێرنێت دا بڵاو بۆتەوە  کە باسی ئەمە دەکات تاقمی ترۆریستی تەحریرۆششام ئەرکی پاراستنی یەکێ لە بنکەکانی چاوەدێریی سوپای تورکیا لە پارێزگای ئەدلەبی سوریای لە ئەستۆ دایە.

 کارناسانی ناوچەکەو دەکار هێنەرانی ئینترنێت ڕایانگەیاندووە ئەم فیلمە لە ناوچەی"تەل ئەلتوقان" لە رۆژهەڵاتی پارێزگای ئەدلەب و لە ڕێگای شاری "سەراقێب" بۆ "ئەبوزۆهور" ھەڵگیراوە. لەم فیلمەدا ژمارێکی زۆری ترۆریستانی تەحریرۆششام لە تەنیشت لەشکریانی تورکیا و تاکبەرو کەرەستە سەربازییەکانیان دەبیندرێن. تاقمی ترۆریستی تەحریرۆششام (بەرەی نۆسرەی پێشوو)بەرلەمە ڕایگەیاندبوو، پێوەندیی ئێمە لەگەڵ تورکیا بە گوێرەی قازانج و بەرژەوەندیی هاوبەش دامەزراوە.

 پێوەندیی نێوان تاقمی ترۆریستی تەحریرۆششام   و لەشکریانی تورکیا لە پێنج ساڵی ڕابردوودا بەردەوام و بەشێوەی ستراتژیک درێژەی ھەبووە.تاقمی ترۆریستی تەحریرۆششام  و داعش نەک ھەر لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەکانەوە وەکوو گرووپێکی ترۆریستی ناسێندراون، بەڵکوو وڵاتانێک کە دەستەبەری ئاگربڕەکەی سوریایان کردووە وەکوو ئێران ، ڕوسیا و تورکیاش لە وتوویژەکانی ئاستانە دا، ئەو ئەرکەیان قەبووڵ کرد کە بەرەوڕوویان بوەستنەوەو بەربەرەکانێیان لەگەڵ بکەن. 

 

سەرپەیڤ