حوزه‌یران 21, 2018 01:55 Asia/Tehran
  • پەکەکە : ئەردوغان ئەگەر دەتوانێ با ڕوو لە قەندیل بکات ئەردوغان: قەندیل دەڕوخێنین

دوابەدوای قسەکانی ئانتریک کارانەی ئەم دواییەی سەرکردەیەکی باڵای پەکەکە لەمەڕ ئەمەی کە ئەگەر ئۆردوغان خۆی بە مرۆڤێکی خاوەن شەرەف دەزانێ با ڕوو لە قەندیل بکات ، ھەر دوێنێ سەرۆک کۆماری تورکیاش وەڵامی دایەوەو ڕایگەیاند کە :قەندی دەروخێنین.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی ئانادۆلی تورکیا، دوابەدوای قسەکانی ئانتریک کارانەی ئەم دواییەی موراد قەرەیلان لە سەرکردە باڵاکانی پەکەکە لەمەڕ ئەمەی کە ئەگەر ئۆردوغان خۆی بە مرۆڤێکی خاوەن شەرەف  دەزانێ با ڕوو لە قەندیل بکات ، ھەر دوێنێ سەرۆک کۆماری تورکیاش وەڵامی دایەوەو ڕایگەیاند کە : قەندی دەروخێنین.

پێدەچێت ئاکەپە  بەسەرۆکایەتی ئۆردوغان لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆژی دەنگدان کە ٢٤ ی کە حوزەیرانە لێدوان و هێرشەکانیشی بۆ سەر قەندیل و برادۆست و ناوچەکانی تری هەرێم توندتربکات،وەک چۆن  لەدوا لێدوانیدا ڕایگەیاندووە:" قەندیل دەروخێنین".

 سه‌رۆکی کۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان،له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریدا، که‌ له شاری‌ (ئورفا) بۆ لایه‌نگرانی پارته‌که‌ی رێکخرابوو، وتارێکی ئاراسته‌ کردو تیای دا رایگه‌یاند: له‌ هێرشێکی نوێدا ده‌سته‌ی سه‌رکردایه‌تی په‌که‌که‌مان له‌ کاتی کۆبوونه‌وه‌دا کرده‌ ئامانج وله‌ قه‌ندیل 10 خاڵی گرنگمان بۆردومان کردووه‌.

بە قسەی ناوبراو،رۆژانی له‌ناوبردنی سه‌رچاوه‌ی فیتنه‌ی ته‌نیشت ئورفا نزیکه‌. ره‌نگه‌ که‌سانێک هیوایان به‌ که‌سانێکی دیکه‌ بێت، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌مێکه‌ له‌و رێگه‌یه‌مان داوه‌. ئێمه‌ ده‌زانین که‌ چاره‌سه‌ریی ئه‌و بابه‌ته‌ بوونمانه‌ له‌ مه‌یدانه‌که‌دا. له‌به‌رئه‌وه‌ به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین که‌ به‌هێزی خۆمان ئاسایش و ئارامی له‌ودیو سنوور دامەزرێنین. نۆرەی ئەو شوێنانەش دێت کە لە نزیک ئورفاوەن. بە پشتیوانی خوا و دواتر گەلەکەمان لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو ناوچانەش لە تیرۆریستان پاکدەکەینەوە و رادەستی خاوەنە راستەقینەکانیان کە عەرەب، کورد و تورکمانەکانن دەکەینەوە".

ناوبراو ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ کرد کە، تورکیا خه‌ریکی کاری نوێیه‌ له‌ سووریا و وتی: "لە ئێستادا زانکۆی حەڕان، وەقفی مەعاریفی تورکیا و دامەزراوەی خوێندنی باڵا پێکەوە لە ئەلباب (باکووری سووریا) کۆلێژی زانستە پراکتیکییەکان دەکەنەوە".

له‌ وتاره‌که‌یدا، ئه‌ردۆغان هێرشی کرده‌ سه‌ر پارتی  دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په‌)ش و وتی: "ئەو پارتەی کە یاریی دەستی رێکخراوی جوداخوازە، پێشتر فەرمانەکانی لە قەندیل وەردەگرت، ئێستا ئەوێش بەسەریاندا دەڕووخێنین. دەستمان بە دابەزین بۆ ئەوێ کردووە. با بزانین رێنماییان لەسەر کام شاخەوە بۆ دێت؟".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌و که‌سانه‌ش کرد کە وەک پەرلەمانار لە ئەنقەرە چالاکی دەنوێنن و  وتی : "له‌ پشت ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت په‌رله‌مانتار که‌ ناردوویانن بۆ ئه‌نقه‌ره‌ چی ده‌رده‌چێت، ئالوده‌بووانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان ده‌رده‌چێت، هه‌موو جۆره‌ سێبه‌رێک هه‌یه‌ تا قاچاخچێتی چه‌ک. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ هێناویانن وایه‌ سه‌رۆک شاره‌وانین جگه‌ له‌وه‌ شاره‌کانیان پڕکرد له‌ پیسی و خۆڵ وخاشاک هیچ شتێکی دیکه‌یان نه‌کرد. خوا کردی قه‌یوومی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانمان هاتن و شاره‌کانمان خزمه‌تیان پێگه‌یشت".

جێگای ئاماژەیە ، لەم دواییەدا  موراد قەرەیڵان لە سەرکردە دیارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دا ڕایگەیاند: "ئەوان_ کاربەدەستانی تورکیا_ وادەزانن بۆ هەر کوێ بیانەوێت دەتوانن بڕۆن، بەڵام ئەوە راست نییە و ناتوانن، چونکە ئێمە دەولەتی تورک بە باشی دەناسین. ئەوەش دەزانین کە لە رووی سەربازی و رووەکانی ترەوە هێزیان لە چ ئاستێکدایە. ئێستا پڕوپاگەندە دەکەن و دەڵێن، دەڕۆین بۆ قەندیل، باشە ئەگەر ئەوان بچن بۆ قەندیل دەزانن رووبەڕووی چی دەبنەوە؟ هاتن بۆ قەندیل ئاسان نییە".

قەرەیلان ئەوەشی خستەڕوو "دەوڵەتی تورک بە تەنها خۆی بە ئێمە ناوێرێت. ئەزموونی ٣٥ ساڵ ئەوەی سەلماندووە.  بە بەردەوامی دەڵێن، ئێمە دەڕۆین بۆ قەندیل، بەڵام هاتن بۆ قەندیل یان شەنگال ئاسان نییە. پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردن دەکەن. هەوڵ دەدەن وا خۆیان نیشان بدەن، کە بەهێزن. ئەردۆغان درۆی گەورە دەکات و دەڵێت 'من لە دژی پەکەکە ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدەم و کۆتایی بە پەکەکە دەهێنم و کۆتایی بە هەڕەشەکانی سەر تورکیا دەهێنم' ئەگەر ئێو دێن بۆ قەندیل فەرموو بێن، بەڵام درۆ دەکەن و ناتوانن.

سەرپەیڤ