حوزه‌یران 22, 2018 17:41 Asia/Tehran
  • بە مەبەستی پێشگرتن بە ساختەکاری لە ھەڵبژاردن دا ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا نیوملوێن چاودێری دیاری کرد

پارتەکانی ئۆپۆزیسیون و ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی تورکیا بۆ پێشگرتن بە ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و پەرلەمانی ٢٤ی ژوئەن، پتر لە پانسەد ھەزار چاودێریان بۆ بنکە جۆربەجۆرەکان دیاری کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، پارتەکانی ئۆپۆزیسیون و ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی تورکیا بە سەرنجدانی یاساوڕێساکانی ھەڵبژاردنی تازە و ساختەکاریی لە گشتپرسیی گۆڕینی یاسای بنەڕەتیی ساڵی ٢٠١٧ی ئەم وڵاتە ڕایانگەیاندووە: بۆ پێشگرتن بە ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و پەرلەمانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ژوئەن، پتر لە پانسەد ھەزار چاودێرو خۆبەخشیان بۆ چاودێری کردن بەسەر ڕەوتی وەرگرتن و ژماردنی دەنگەکان لە بنکەکانی دەنگوەر گرتن دادەمەزێنن.

ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بە ھیوایە لەم ھەڵبژاردنەدا کۆتایی بە دەستەڵاتی شانزە ساڵەی ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا بێنێ.

ئاڵ و گۆڕەکانی ئەم دوتاییە لە یاسای بنەڕەتیی ھەڵبژاردنی تورکیا و کردەوەگەلێکی وەک گۆڕینی شوێنی دامەزرانی ژمارەیەکی زۆری سندوقەکانی دەنگوەرگرتن بە تایبەت لە ناوچە کوردنشینەکانی ئەم وڵاتە ھێندێک نەیگەرانیی لە بارەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی داد گەرانەو شەفاف لە تورکیادا بەدی ھێناوە.

لە ڕاپرسییەکەی ساڵی ٢٠١٧ ی گۆڕینی یاسای بنەڕەتیی تورکیادا لە سەر بڕیاری لەناکاوی ئەنجومەنی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا ئەو پسولانەی دەنگ وەرگرتن کە مۆری ئەنجومەنەکەشی پێوە نەبوو بە بایەخدار لە قەڵەم دراو ژمێردرا.

ڕە زا تورمەن دادوەری پێشووی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپاو نوێنەری پێشووی ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمانی تورکیا لەم بارەیەوە  وتوویەتی: ئەو ئاڵ و گۆڕەی کە بەسەر یاسای ھەڵبژاردندا ھاتووە، ئاسایشتی ھەڵبژاردنەکەی کەم کردووەتەوە.