تاوسەندنی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن لە تورکیا
چالاکی پڕۆپاگەندەیی و وتارخوێندنەوەی بەربژارانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتای تورکیا بە نزیک بوونەوە لە کاتی دەنگدان ، توند بووە و لە دوو رۆژی رابردوودا ئەوان هەوڵی خۆیان بە دان یەڵێن بۆ وەرگرتنی دەنگی زیاتر جەماوەر زیاتر دەکەن کە ئەم پرۆسەیە لە هەندێ حاڵەتدا هەندێ کێشە و پەراوێزیشی هەبووە .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئێستا و سەرۆکی پارتی داد و گەشە ، تەمەل کارامبا ئوغڵوو سەرۆکی پارتی سەعادات ، موحەڕەم ئینجە بەربژاری جەهەپە ، دوغوو پرینچک سەرۆکی پارتی دایکی نیشتمان ، مڕاڵ ئاگشنر سەرۆکی پارتی چاک و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوو و بەندکراوی هەدەپە ، شەش بەربژاری ئێستای هەڵبژاردنی بەروەختی سەرۆکایەتی 24 ی ژوئەنی 2018 یتورکیا کە سبەی بەڕێوەدەچێ .
هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەم بەربژارانە بە شێوەی وتارخوێندنەوە لە کۆبوونەوەکانی خەڵک ، دیمانە وتووێژ لە گەڵ میدیاکان و ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی هەڵبژاردن لە شارەکانی تورکیا بەردەوامە و پرۆسەی ئەم کارە تا دوانیوەڕۆی سبەی درێژەی هەیە و چەندین پەراوێزیشی هەبووە .