دەمیرتاش : هەڵبژاردنەکانی سبەینێ دادگەرانە نییە
کاندیدی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا کە سەرەڕای ئەوەی کە ڕۆژێک ماوە تا هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە هەروا لە زیندان دایە و دەڵێ هەڵبژاردنەکانی سبەینێ لە تورکیا نادادگەرانەیە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا ، سەلاحەدین دەمیرتاش ، بەربژاری پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە وتووێژ لە گەڵ ڕۆژنامەی گاردیەنی بریتانیا وتی : ئەوەی کە من لە زیندان وڵامی پرسیارەکان ئەدەم نیشان ئەدات کە هەڵبژرادنەکانی ڕۆژی یەکشەمە چەندە دادگەرانەیە ؟ بەربژاری هەدەپە وتی : بە هۆی دۆخی نائاسایی ، نیگەرانی و ئیسترێس زاڵە بەەسر کۆمەڵگای تورکیا ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کەمپەینێکی بە هەموو توانایەوە کە زاڵە بەسەر کۆمەڵگادا وەڕێ خستووە و مێدیاکان بە تەواوی لە دەستی دایە ، بۆ ڕکەبەرایەتیەکی تەواو و دروست ، نامومکینە . بەربژاری هەدەپە وتی : یەکدەنگیەکی گەورە بۆ گۆڕین لە تورکیا هەیە . خەڵک لە زوڵم و زۆری دەوڵەتی داد و گەشە ماندوو بوونە و هەڵبژاردنەکان بە دەرفەتێک بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆیان دەزانن . بەربژاری گیراوی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا کەمپەینێکی ئانلاینی ناسراو بە" ئێ -ڕاڵی " وەڕێ خستووە و لە ڕێگای پارێزەرەکانیەوە پەیامگەلێکی بەربڵاوی توئیتری بڵاو دەکەنەوە . دەمیرتاش وێڕای ئاماژە بە دۆخی زیندانی بوون و هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەمە ی پارلەمانی و سەرۆک کۆماریەتی تورکیا لە یەکێک لە پەیامەکانی ڕایگەیاند ئەوە یەکەم جارە کە کەمپەینێکی هەڵبژاردنی لە ناوخۆی زینداندا وەڕێ کەوتووە ، ئێمە بۆ دیموکراسی مێژوو ساز دەکەین .