حوزه‌یران 23, 2018 19:59 Asia/Tehran
  • وەزیری نێوخۆی تورکیا:پارتێک بە ناوی هەدەپە بوونی نییە

وەزیری نێوخۆی تورکیا جاریکی تر بە پەلاماری توند بۆسەر پارتی دێموکراتیکی گەلەکان وکەسایەتی دەمیرتاش بەربژاری ئەم پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی تورکیا ئیدعای کرد پارت وحێزبێک بە ناوی هەدەپە لە تورکیا بوونی نیە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، سلێمان سویلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە درێژەی پەلامارە توندەکانی خۆی بۆسەر پارتی دێموکراتیکی گەلەکان وکەسایەتی سەلاحەدین دەمیرتاش ئەم جارەیش لە بیروڕادەبڕینێکی توند بە مەبەستی وەبەر ڕەخنە دانی ئەم حیزبە وتی: پارتی دێموکراتیکی گەلەکان دوای ئەوە کە لە هەڵبژاردنەکانی حەوتی ژوئەن ئاستی شیاوبە دەس بهێنێت وفرەتر لە هەشت نوێنەریان بۆ پەرلەمان هەنارد لەڕادەو ئەندازەی خۆیان دەرباز بوون. هەموو شوێنێکیان کاول کردو ئاگریان تێبەردا. وەزیری ناوخۆی تورکیا هەروەها بە دوپات کردنەوەی تاوانەکانی ڕابردوو لە دژی دەمیرتاش وهەدەپە وتی: ئێمە ئێستاکە بە دەمیرتاس وسەرۆکانی تری لەبەندکراوی هەدەپە چوار دیوارمان داوە کە هەرکەمیان پێ خۆش بوو پاڵی پێوە بدەن.