ڕەخنەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە هەڵس و کەوتی ژومارێک چاودێری هەڵبژاردن
سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە هەڵس و کەوتی ژومارێک چاودێری ئەورووپی هەڵبژاردن سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیی تورکیا ڕەخنەی گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژی شەممەی هەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیا، بن عەلی ییلدریم وێڕای ڕەخنە گرتن لە هەڵس و کەوتی چاودێرانی ئەورووپیی هەڵبژاردن کە بەرپرسایەتی چاودێری بەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیان لە تورکیا دا لە ئەستۆیە وتی : ئەوان وەک وتەبێژی دەزگاکانی سیاسی، بەشێوەی سەرەڕۆیانە دەجووڵێنەوە.
سەرۆک وەزیرانی تورکیا وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە هیچکەس مافی ئەوەی نییە هەڵبژاردنی تورکیا بباتە بن پرسیارەوە وتی : ژومارێک چاودێری بیانی نیگەرانییان ئەمەیە کە بە قسەکانی خۆیان بیروزەینی دەنگدەران بخەوشێێن.
415 چاودێر لە هەشت ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ یەکشەممە چاودێری دەکەن بە سەر ڕەوتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیی تورکیا .
چاودێرانی بیانی کە ژومارێک لەوان نوێنەرانی پەرلەمانەکانی وڵاتانی جۆربەجۆرن، مۆڵەتی پێویستیان لە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا وەرگرتووە.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی بەروەختی تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە دەست پێکراوە.
لە دەنگ وەرگرتن کە لە هەشتا و یەک پارێزگەی تورکیا دەست پێکراوە، شەش بەربژاری پۆستی سەروکایەتی و بەربژارانی شەشسەد کورسی پەرلەمانی ئەم وڵاتە پێکەوە ڕکابەری دەکەن.
ژوماری کەسانی خاوەن مەرجی دەنگدان لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆ لە ناوخۆی تورکیا پەنجاو شەش ملوێن و 322 هەزارو 632 کەس ، ڕاگەیەندراوە.
دەنگ وەرگرتن هەتا کاتژمێر پێنجی ئێوارە درێژەی هەیە و دواجاریش ژوماردنی دەنگەکان دەست پێ دەبێت.