کۆتایی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی و پەرلەمانی تورکیا
دەرفەتی دەنگدان لە بنکەکانی دەنگدانی هەڵبژرادنەکانی تورکیا لە کاژێر 5 دوانیوەڕۆ بە کاتی خۆجێیی کۆتایی پێی هات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا ؛ بە گێڕانەوە لە ڕویتڕز ، وا دێتە بەرچاو کە ژۆماردنی دەنگەکانی هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆماریەتی بەم زووانە دەس پێی دەبێت و دوای تۆکمە کردنی ژوماردنەکان ئەگەری ئەوە هەیە کە دەنگی هەڵبژرادنەکانی پەرلەمانی بژمێردرێت . هەڵبژاردنی سەرۆک کوماریەتی و پەرلەمانی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەمە لە کاتژمێر 8 سەرلە بەیانی بە کاتی خۆجێیی دەس پێی بوو . لەو هەڵبژاردنە 56 ملوێن و 322 هەزار و 632 کەسی خاوەن مەرجی دەنگدان بەشدار بوون کە دەنگەکانی خۆیان بۆ هەڵبژادنەکانی بەروەختی سەرۆک کوماریەتی و پەرلەمانی لە 180 هەزار و 65 ناوەندی دەنگ دان لە سەرانسەری وڵات خستە ناو سندوقەکانی دەنگدان . پێشتر سەعدی کوفن سەرۆکی کومیتەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاتد فەرمانبەرانی کومیتەی هەڵبژرادنەکان بۆ ڕاگەیندرانی ئاکامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کوماریەتی وپ ەرلەمانی دوای کاژێرەکانی کۆتایی دەنگدان و بەرلە نیوەکانی شەو هەوڵ ئەدەن .