ته‌مووز 04, 2018 09:54 Asia/Tehran
  • داوای موحەڕەم ئینجە بۆ سەرۆکایەتی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا

پاڵێوراوی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا(جەهەپە) لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری، خوازیاری بەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەو پارتە بوو.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی تەسنیم؛ موحەڕەم ئینجە پاڵێوراوی پارتی چەپ خوازی کۆماریی گەل لە  هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا پێشنیاری کرد بە کەمال قلیچدارئۆغڵوو سەرۆکی ئێستای ئەو پارتە، وەک سەرۆکی شانازی چاودێری بکا بەسەر کاروباری پارتی ناوبراو.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەسەرنجدان بە دەنگەکانی موحەرەم ئینجە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری کە زیاتر لە سەتا سی دەنگەکان واتە نزیک بە ١٥ملوێن دەنگی بەدەست هێنابوو، ژمارێک ئەندامی پارتی کۆماریخوازی گەل خوازیاری وازهێنانی کەمال قلیچدارئۆغڵوو و سەرۆکایەتی موحەرەم ئینجە ببوون.

رێبەری پارتی کۆماریخوازی گەل لەکاردانەوەی توندی بە قسەکانی موحەرەم ئینجە کاندیدای سەرۆک کۆماریی تورکیا، وتی: هیچ کەس ناتوانێ فەرمان بدات بە ڕێکخراوی جەهەپە.

کەمال قلیچدارئۆغڵوو لەدیمانە لەگەڵ رۆژنامەی جمهوریەت بەئاماژە بە قسەکانی ڕۆژی ڕابردووی موحەرەم ئینجە سەبارەت بە سەرۆکایەتی جەهەپە وتی: هەرگیز کۆنگرەی نائاسایی پێک نایە بۆ دەسنیشان کرانی سەرۆکی نوێی ئەو پارتە.

هەتا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیی شارەوانییەکان نۆ مانگ دەرفەت ماوە، بۆئەو مەبەستە پێویستە ئامادەیی بۆ ئەو هەڵبژاردنانە دەس پێ بکرێ.

کەمال قلیچدارئۆغڵوو ئێستا سەرۆکی پارتی کۆماری خوازی گەلی تورکیایە. ئەو پارتە خەنیمی سەرسەختی هاوپەیمانیی ئەردۆغان بوو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری(٢٤ی ژۆئەنی٢٠١٨)ی تورکیا. لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا نۆ پاڵێوراو پێکەوە کەوتنە ململانێ .

 

سەرپەیڤ