ته‌مووز 13, 2018 19:33 Asia/Tehran
  • پەرەگرتنی ڕێوشوێنی ئاسایشی لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا پاش نەمانی باری نائاسایی لەو وڵاتە

ڕژیمی تورکیا لەپاش کۆتایی باری نائاسایی لەناوچە کوردنشینەکانی ئەو وڵاتە ڕێوشوێنێکی توندی ئاسایشی گرتۆتە بەر .

بەپێی ڕاپۆری رۆیتەرز، هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوە لەکاتی ڕاگەیێندراو لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ کۆتایی هێنان بەباری نائاسایی لەو وڵاتە، سەرچاوە حکومەتییەکانی تورکیا ئیدیعایان کردووە، حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ خولی دوای نەمانی باری ئاسایی بۆ دابین کرانی ئاسایش دەست دەداتە هەوڵی دەسپێشخەرانە بەڵام سەرچاوە ناحکومەتییەکان لەتورکیا پێیان وایە، ئەو کردە دەسپێشخەرییانە، جگە لە توندترکرانی ڕێوشوێنی ئاسایشی لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا شتێکی ترنابێ.

دوو سەرچاوەی ئاگادار لەتورکیا رایانگەیاند، پارتی دەسەڵاتداری دادوگەشەی تورکیا بەسەرۆکایەتی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە پاش لابرانی باری نائاسایی لەو وڵاتەو دوای چەند ساڵ کە ویست و داوای ژمارێک لە شارومەندان و چالاکوانانی مەدەنی و بەتایبەت کوردەکانی تورکیا بووە، ئێستا بەنیازە بەبیانووی دەستەبەریی درێژەپێدانی شەڕ لەدژ تیرۆریزم لەناوچە جیاجیاکان پێگەی ئاسایشی دروست بکات.

یەک لەو دوو سەرچاوانە کە لە بەرپرسانی باڵای پارتی دادوگەشەی تورکیایە، وتی: ئەگەری زۆرلەئارادایە ئەو پێگە ئاسایشییانە لەکۆتایی ئەم مانگەی زایینی و هاوکات لەگەڵ کۆتایی باری نائاسایی لەناوچە جیاجیاکانی تورکیاو بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکانی ئەو وڵاتە، دروست بکرێن.

تورکیا پاش کودەتا ناسەرکەوتووەکەی ژوولای٢٠١٦ باری نائاسایی ڕاگەیاند و بەکەڵک وەرگرتن لە باری نائاسایی، دەستی کرد بە گرتن و قۆڵبەست کردنی بەرفراوانی نەیاران و ڕەخنەگرانی خۆی و سەرکوت کردنیان.

بەرلەوە چەندین جار باری نائاسایی لە تورکیا نوێ کرابۆوە بەڵام لەم دواییەدا ئەردۆغان لەڕەوتی سوێندخواردندا ئیدیعای کرد، باری نائاسایی نوێ ناکاتەوە. بەڵام گەڵاڵەی نوێی حکومەتی تورکیا لەمەڕ دروست کردنی پێگەگەلی ئاسایشی لەو وڵاتە دەبێتەهۆ هەتا کەشێکی تەواو پۆلیسی و ئاسایشی لەتورکیا دروست ببێ و بوار خۆش ببێ بۆ تەشەنای سەرکوتکرانی نەیاران و ڕەخنەگران لە تورکیا.