ته‌مووز 14, 2018 15:47 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەگەلێکی پارێزگەی

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا ناوچەی شیلادزێی ئامێدی سەربە پارێزگەی دهۆکیان لەهەرێمی کوردستانی ئێراق بوردومان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، لە دوایین کاتژمێرەکانی شەوی ڕابردوو ، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی نێروە و ریکانیان لە ناوچەی شیلادزێ لە ئامێدی  سەربە پارێزگەی دهۆک بوردومان کرد  .

ناوچە بوردومان کراوەکان لە دهۆک، وەک ناوچەی گەشتیاری  دێنە ئەژمار  .

سەرچاوەکانی خۆجێیی ڕایانگەیاند ژێرخانەکان ، زەوینی کشت و کاڵی  ئەم ناوچانە لەبەر درێژەی پەلامارەکانی تورکیا تووشی خەساز بوونە.

پەلاماری  هەمیشەیی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان بە بیانووی  وەبەرپەلاماردانی پەکەکە ئەنجام دەبێت  بەڵام زۆرێک لە لێکۆڵەران و بیروڕای گشتی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لەسەر ئەو باوەڕەن   نیازی تورکیا زۆرتر داگیرکردنی هەمیشەیی ئەم ناوچانەیە.