ته‌مووز 14, 2018 17:09 Asia/Tehran
  • ڕادەستکرانەوەی دوو ئەندامی گرووپی گولەن لە ئازەربایجان و ئوکراینەوە بۆ تورکیا

میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، ئەندامانی ڕێکخراوی هەواڵگریی ئەو وڵاتە لە هەڵمەتی دەرەوە سنووریی توانیویانە دوو ئەندامی باڵای گرووپی گولەن لە وڵاتانی کۆماری ئازەربایجان و ئوکراین قۆڵبەست بکەن و بیانگوێزنەوە بۆ تورکیا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا و بەگێڕانەوە لە ڕۆژنامەی ملییەت و کەناڵی ئێن تی ڤی، هێزەکانی ڕێکخراوی هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا لە هەڵمەتێکی دەرەوە سنووری، "عیسا ئوزدەمیر"یان لە کۆماری ئازەربایجان و "ساڵح زەکی ییغیت" یان لە ئۆکراین گرتووەو لە فڕۆکەخانەی ئاتاتورکی ئەستەمووڵ ڕادەستی هێزی پۆلیسی ئاسایشیان کردوون. بەپێی ڕاگەیاندنی رۆژنامەی ملییەت ، عیسا ئوزدەمیر دەرووی زانکۆی باکو و ئەستۆگری کاروباری تایبەتی تاقمی گولەن لە باکو بووەو وەک "سندوقی ئازەربایجان"ی تاقمی گولەنیش ناوی دەبردرێ.

بەپێی نووسراوەی ئەو ڕۆژنامەیە، ئوزدەمیر لە باکو خاوەن کۆمپانیایەکی بنیات نانەوە بووەو یەک لە پشتیوانە دراڤییەکانی دامەزراوەی گولەن لە کۆماری ئازەربایجان بووە.

کەناڵی ئێن تی ڤی لە هەواڵی هاوپێوەند بەو قۆڵبەست کردنە، نووسی: ساڵح زەکی ییغیت ئەندامی دیکەی تاقمی گولەن کە لە هۆکارانی دابین کرانی پارەو گواستنەوەی لە تورکیا بۆ پێنسیلوانیا لە ئەمریکا بووە، لە شاری مێرسین لەگەڵ خاوەن سەرمایە بەناوبانگەکانی سەربەو دامەزراوە تیرۆریستییە هاوکارییان بووە.

بەپێی نووسینی ماڵپەڕی ئەو میدیایە، ییغیت هەروەها یەک لە دەس و پێوەندییە سەرەکییەکانی گواستنەوەی پارە لە قوتابخانەکانی فەتحوڵڵا گولەن لە وڵاتانی ئەفریقایی بۆ ئەمریکا بووەو پاش کودەتای ١٥ی ژوولای ڕووی کردۆتە ئوکراین . بەرپرسانی حکومەتی تورکیا، ژماری کەسانی هاوپێوەند بە گرووپی فەتحوڵڵا گولەنیان زیاتر لە٢٠٠هەزار کەس ڕاگەیاندووەو وتوویانە کە ئەو کەسانە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە کودەتای١٥ی ژوولای ساڵی٢٠١٦ی تورکیا دەوریان بووە.