ته‌مووز 14, 2018 18:10 Asia/Tehran
  • بڕیاری شێلگیری تورکیا بۆ بازرگانی لەگەڵ ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە ئەرزی نیشتمانی خۆی

سەرۆک کۆماری تورکیا هەواڵی دا لە دەسپێکرانی ڕەوتی پرۆسەی بازرگانی بە پارەی نەتەوەیی خۆی لەنێوان وڵاتەکەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕوسیا و چین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆشەممەی ئیرنا"ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە وڵاتەکەی بۆ تیجارەت لەگەڵ ئێران ، ڕوسیا وچین بە کەڵک وەرگرتن لە پارەو دراڤی نەتەوەیی ورەی جیدی هەیە ، مەبەست لەم کردەوەیەی بەربەرەکانێ لەگەڵ کارتێکەری وشوێندانەری نالەباری هەڵکشان وداکشانی نڕخی ئەرزە کانی مەرجەعی تیجارەتی نێونەتەوەیی لە تورکیا زانی. سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: هەڵکشان وداکشانی نڕخی دراڤ بووە بە کێشەیەکی نیودەوڵەتی وئەنجامدانی تیجارەت بە ئەرزو دراڤی نێشتمانی نێوان وڵاتان یەکێ لە باشترین ڕیکارەکانی بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەم هەڵکشان وداکشانەی نرخی دراڤە. ئەردۆغان وتی: هەڵکشان وداکشانی نڕخی دوڵار ویوروو  وڵاتانی هەناردەکەر و هاوردەکەر تۆشی کێشەو سەرلە شێواوی دەکات وبەپێی ئەمە وتووێژ لەگەڵ ئێران وڕوسیا لە مەڕ جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی تیجارەت بە پارەو دراڤی نیشتمانی خەریکی جێ بەجێ بوونە. تورکیا لە شەریکە گرتنگەکانی تیجاری ئێران ، ڕوسیا وچین دێتە ئەژمار. لێکدانەوەی ئاماری ئەم دواییە پێشان ئەدات لە لیری تورکیا لە بەرانبەر دوڵارسەتی سیی ولەبەرانبەر یوروو سەتی بیست وپێنج لە بایخی خۆی لە ساڵی ٢٠١٨ لەدەس داوە. نرخی هەر دوڵاری ئەمریکا لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ سێ لیرە وحەوت کوروش ونرخی هەر یوروویش چوار لیرو پێنج کوروش بووبەڵام هەر دوڵارچوار لیر و٨٥ کوروش وهەر یەک یورویش پێنج لیرو ٦٦ کوروش فروشرا.

سەرپەیڤ